ئەمەريكا توركيا و ئازەربيجان بە هەڵگيرسێنەرى شەر تۆمەتبار دەكات
نانسى پێڵۆسى، سەرۆكى كۆنگرێسى ئەمەريكا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ ئالين سيمۆنيان، سەرۆكى پەرلەمانى ئەرمينا لە ئەيريڤانى پايتەختى ئەو وڵاتە هێرشى توندى كردە سەر توركيا و ئازەربيجان بە هەڵگيرسێنەرى شەڕ لە سنوورەكانى ئەرمينا و ئازەربيجان تۆمەتبارى كردن.
ئەمڕۆ دووشەممە (19/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە نانسى پێڵۆسى بەناوى كۆنگرێسى ئەمەريكا رايگەياند، "بەتوندى سەرۆكۆنەى هێرشەكانى ئازەربيجان بۆ سەر ئەرمينيا دەكەين، ئەوە هێرشانە هەڕەشەن بۆ سەر گەيشتن بە رێككەوتنى ئاشتى."
لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى كۆنگرێس جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "كە ئەرمينيا بايەخى تايبەتى بۆ ئەمەريكا هەيە."
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانييە پێڵۆسى رايگەياند، "ئێمە لە كۆنگرێس ئۆباڵى ئەو شەڕەى ناگۆڕنى كەرەباغ دەخەينە ئەستۆتى توركيا و ئازەربيجان."
لاى خۆشيەوە سەرۆكى پەرلەمانى ئەرمينيا ئاماژەى بەوە كرد، "شەر و پێكدان لەگەڵ ئازەربيجان كۆتايى هاتووە."
لە چەند هەفتەى رابردوو جارێكى تر شەڕ لە نێوان ئەرمينيا و ئازەربيجان هەڵگيرسايەوە، چەندين سەرباز لە هەردوولا كوژرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment