ئەمەريكا و ئەوروپا فشار دەخەنە سەر توركيا
رۆژنامەكە زانيارى لەو كەسانە گواستۆتەوە كە بەشدارييان لە دانانى پلانەكە كردووە، بەگوێرەى ئەو پلانە واشنتن چاودێرى ئەو بانكە توركيانە دەكات كە لەگەڵ سيستەمى رووسى يەكخراون، بۆ ئەو مەبەستەش بەلجيكا شاندێكى ئامادەكردووە بۆ ئەوەى راستەوخۆ مەترسيەكان بە بەرپرسانى توركيا بگەينن.
ئەو فشارەى سەر توركيا لە كاتێكدايە وڵاتانى رۆژئاوا لەبرى رێكارى نوێ بەرەو توندتركردنى سزاكانى سەر رووسيا هەنگاو دەنێنن، ئەو گۆڕانكارييە دەرخەرى ئەوەيە ئەو سزايانەى لەدواى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا نەيتوانيووە زيان بە ئابوورى رووسيا بگەيێنێت، بەڵام ئەوان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە دەيانەوێت بۆشاييەكانى بەردەم سزاكانيان پڕبكەنەوە، لە داهاتووش سزاى لەسەرخۆ دەخەنە سەر ئابوورى رووسيا.
بەرپرسێكى رۆژئاوا بە رۆژنامەكەى راگەياندووە، "دەبينن كە چۆن چاودێرى دەيخەنە سەر كەرتى ئابوورى، پەيامێكى زۆر روون رەوانە دەكەين، كە نابێت هيچ دامەزراوەيەكى ئابوورى لە وڵاتانى تر لەگەڵ تۆڕى مير پەيوەست بێت، چونكە ئەو پەيوەستبوونە مەترسى دوورخستنەوەى رووسياى لە سزاكان تێدايە.
لە لايەكى ترەوە بەرپرسێكى رۆژئاواى رايگەياندووە، "پێويستمان بە پڕكردنەوەى ئەو بۆشاييە هەيە."كە مەبەستى سەرەكى بەو بۆشايە توركيايە.
سەبارەت بەو هەوڵانە بانكى (ئيچى) توركيا رايگەياند، "سياسەتى بانكى وايە پابەند دەبێت بە هەموو سزاكانى ئەمەريكا سەپاندوويەتى، ئێمە بە وردى چاودێرى سزاكان و رێكارە پێويستە دەكەين بۆ مامەڵەى كارتى سيستەمى مير بەگوێرەى ئەو سياسەتە دەكەين."
لە لايەكى ترەوە بەينز بانكى توركى رايگەياندووە، "ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو بانكانە ناكەين كە سزايان بەسەر سەپێندراوە، پابەندى تەواوى هەموو سزا سەپێندراوەكانى سەر بانكى رووسياين."
لە (25) مانگى ئادارى ئەمساڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "ئەنقەرە ناچێتە پاڵ سزاكانى وڵاتان بۆ سەر رووسيا، بەڵكوو پابەندى هەندێك لەو سزايانە دەبين كە نەتەوە يەكگرتووەكان سەپاندوويەتى."
بەگوێرەى هەواڵێك باس لەوە دەكرێت واشنتن لە رێگەى والى ئەدييمۆ، جێگرى وەزيرى گەنجينەى ئەمەريكا سەبارەت بە پەيوەندى ئابوورى توركيا و رووسيا هۆشدارى داوەتە بەرپرسانى توركيا.
تاكوو ئێستا توركيا وەك نێوەندگير لە دۆسيەكانى پەيوەست بە ئۆكراينا كاردەكات، يەكێك لەو دۆسيانە رەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا بوو بۆ وڵاتانى جيهان.
توركيا تا ئێستا رەتى دەكاتەوە بچێتە پاڵ سزاكانى رۆژئاوا بۆ سەر رووسيا، پەيوەندييەكى هاوسەنگى لەگەڵ مۆسكۆ هەيە، ئەوەش لەكاتێدايە هاوبەشى ئابوورى نێوان دامەزراوەكانى توركيا لەگەڵ رووسيا ئەمەريكاى نيگەران كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment