توركيا دوو ئەندامى پارتى كرێكاران لە مەخموور دەستگير دەكات تورکیە
دەزگاى هەواڵگرى توركى (ميت) دوو ئەندامى پارتى كرێكارانيان لە سەربازگەى مەخموورى سەر بە پارتى كرێكاران دەستگيريان كردوون و بردوويانن بۆ توركيا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، چەند سەرچاوەيەكى ئەمنى رايگەياند، "دەزگاى هەواڵگرى توركيا لە چالاكييەك خەتيب گۆناى ناسراو و ئايە ئەحمەديان مەخموور دەستگيركردووە و بردوويانن بۆ توركيا."

سەبارەت بە ناسنامەى ئەو دوو كەسەش، سەرچاوەكان رايانگەياندووە،"گۆناى لە رێگەى ئێرانەوە لە ساڵى (2019) هاتۆتە عێراق و پاشان چۆتە كەمپى مەخموور، هەروەها ئايە ئەحمەد بەڕگەز سوورييە و لە ساڵى (2015) بۆتە ئەندامى پەكەكە پاشان هاتۆتە عێراق و لە ساڵى (2018) چۆتە مەخموور."

سەبارەت بەو هەواڵە تا ئێستا پارتى كرێكاران هيچ روونكردنەوەيەكى لەسەر ئەو هەواڵە دەزگا راگەيندەكان نەداوە.

پێشتريش توركيا چەندين جار بە پاساوى هەبوونى چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان هێرشى كردۆتە سەر كەمپى مەخموور كە ئاوارەكانى كوردى توركياى تێدا نيشتەجێيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین