دەوڵەتی یاسا هێرشی توند دەكاتە سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان
محەمەد سەیهود، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، "قەیرانی سیاسی بە دەستبەرداربوونی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی حكومەتی كاربەڕێكەر كۆتایی دێت."

ئەمڕۆ هەینی (دووی/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاویكردەوە محەمەد سەیهود رایگەیاند، "پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق دەروازەیەكە بۆ هێروبوونەوەی دۆخی عێراق." 

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە  سەرۆك وەزیرانی ئێستای وڵاتەكەی بە دروستكردنی قەیرانەكان تۆمەتبار دەكات و پێیوایە، “ئەو قەیرانەی ئێستا لە لایەن مستەفا كازمی دروستكراوە.”

سەیهود  لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت،  "دروستكردنی قەیرانەكانیش بە مەبەستی مانەوەیە درێژترین ماوەیە لە سەرۆكایەتی حكومەت."ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا پێیوایە هەندێك كێشە هەیە دەبێتە كارتێكی سوودبەخش بۆ كازمی بۆ ئەوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی بۆ نوێ بكرێتەوە."

دەوڵەتی یاسا لە ساڵی (2009) بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی دامەزراوە، لە هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو (34) كورسی بەدەستهێنا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین