وه‌زاره‌تى كار هه‌لى دامه‌زراندن ده‌ڕه‌خسێنێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌ینێ كۆمه‌ڵێك هه‌لى كار ده‌ره‌خسێنێ و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كان و مه‌رجه‌كانى لینكێكى تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى راگه‌یه‌نراوێكى داناوه‌ و ئاشكراى ده‌كات كه‌ هه‌لى كار ده‌ره‌خسێنێ، له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، دامه‌زراندنه‌كه‌ بۆ هه‌ر سێ شارى سلێمانى و دهۆك و هه‌ولێر ده‌بێت و ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس بن:

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كار و ئه‌مه‌یش لینكه‌كه‌یه‌ "هه‌لى دامه‌زراندن"

فۆرمی دامەزراندنی فەرمانبەری هەمیشەیی
وەزەارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت  كە پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری - ژمێریاری)  بۆ هەرسێ بەرێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر - سلێمانی - دهۆك) سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی ، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت.
تێبینی / پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ لە رێكەوتی 15/3/2021 تا رێكەوتی 25/3/2021.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین