سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى ئەبوبەکر حەسەن دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/ئاب/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمى خۆى خۆى بۆ کۆچى دواییکردنى نووسەر و توێژەرى بوارى فەلسەفە ئەبوبەکر حەسەن دەردەبڕێت، کە درەنگانى شەوى ڕابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى کۆچى دواییکرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت، "كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو ئه‌بوبه‌كر جاف نووسه‌ر و ڕۆشەنبیری دیاری سلێمانی، خه‌مبارى كردین. پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێیانى و نووسه‌ران و ڕووناكبیرانى كوردستان ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌میانم."
لە پرسەنامەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا ئەوەش هاتووە، "له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارین گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت. یادى هه‌میشه به خێر."
بە وتەى سەرباز ساڵح، یەکێک لە هاوڕێیەکانى ئەبوبەکر حەسەن، کە بە روودواى ڕاگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، دواى ئەوەى دوومەڵێکی ئاسایی لە قاچی دروستببوو، بەڵام پاش ئەوەى نەشتەرگەی بۆ دەکات، نەهاتووەتەوە هۆشی خۆی و لە کۆمادا ماوەتەوە تاوەکو کۆچی دواییکردووە.
ئەبوبەر حەسەن، چەندین بەرهەمى لە بوارى فەلسەفە و فکردا چاپکردووە، توێژێکى دیارى بوارى فەلسەفە بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment