پارتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێشنیارێکى نوێ دەخاتە بەردەم لایەنەکان کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى ئاشکراى دەکات، شاندى پارتى ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى لایەنەکان لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "پەنجا کورسى فرەبازنە بێت بە لیستى کراوە، پەنجا کورسى تر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌بێت به‌ لیستی داخراو."

ئەمڕۆ چوارشەممە (10/ئاب/2022) پێشەوا هەورامى، ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى سەبارەت بە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى لایەنەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان راگەیاند، "شاندی پارتی وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ له‌دوای کۆبوونەوەی پلاسخارت لەگەڵ ‌ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێشنیاری سیسته‌می تێكه‌ڵ كراوه‌."

پێشەوا هەورامى، لە بەشێکى ترى نووسینەکەیدا کە لە فەیسبووکى خۆى نووسیویەتى، "له‌ سیسته‌مه‌كه‌دا له‌سه‌دا په‌نجای ژماره‌ی كورسییه‌كان دابەش ده‌بێته‌ سه‌ر بازنه‌ی پارێزگاكان به‌و واتایه‌ی په‌نجا كورسی فره‌بازنه‌ ده‌بێت به‌ لیستی نیمچه‌ كراو و په‌نجا كورسی تر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌بێت به‌ لیستی داخراو."

دەشڵێت، "کورسی پێکهاتەکانیش وەک خۆی دەبێت و دەستبردن بۆ مافی پێکهاتەکان قابیلی مناقەشە نییە. ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری شاندی پارتی بووە له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی به‌رده‌وامی هه‌بێت."

هاوکات بەپێى نووسینەکەى ئەو ئەندام پەرلەمانەى کوردستان، "لایه‌نه‌كانی دیکەش دیراسه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن و وا بڕیاردراوه‌ كه‌ تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئەم پرسە یه‌كلایی بكرێته‌وه‌."

ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەیەک  بەسەرپەرشتى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى جینین پلاسخارت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیاندووە، "دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به‌ ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین