رووسيا رێگە بە دروستكردنى كارگەى بەيرەكدارى توركى لە ئۆكراينا نادات تورکیە

نوچەنێت:

ديمترى بيسكۆڤ، وتەبێژى كۆشكى كرملين رايگەياند، "رووسيا رێگە بە دروستكردنى كارگەى فڕۆكەى بەيرەكدارى توركى لە ئۆكراينا نادات."

ئەمڕۆ چوارشەممە (10/ئاب/2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە ديمترى بيسكۆڤ رايگەياند، "رێگە نادەين كارگەى فڕۆكەى بەيرەكدارى توركى لە ئۆكراينا دروست بكرێت، ئەگەر دروستيش بكرێت سوپاى وڵاتەكەمان وێرانى دەكات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "دروستكردنى ئەو كارگەيە دەبێتە هۆكارى زيادبوونى كارەسات بۆ ئۆكراينیەكان، لە هێرشە سەربازييەكان نايانپارێزێت."

پێشتر فاسيلى بۆدنار، باڵيۆزى ئۆكراينا لە ئەنقەرە رايگەياند، "كۆمپانياى بايكار ماكيناى توركى دەستى بە دانانى هێڵەكانى بەرهەمێنانى فڕۆكەى هێرشبەرى بێفڕۆكەوانى جۆرى بەيرەكدار لە ئۆكراينا كردووە."

بەگوێرەى لێدوانى باڵيۆزى ئۆكرانيا كۆمپانياكە لە ئۆكراينا پارچە زەويەكى كڕيوە بۆ دروستكردنى ئەو كارگەيە، نەخشەى دروستكردنى ئەم کارگەیە پێش ئۆپراسيۆنە سەربازييەكانى رووسيا بۆ سەر ئەو ناوچانە داندراوە.

فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا لە شەڕەكانى ئۆكراينا كاريگەریى بەرچاوى هەبوو لە رێگەى هێرشەكان، لەبەرانبەر نيگەرانييەكانى مۆسكۆش، توركياى رايگەياند، ئەو فڕۆكانە پێش دەستپێكردنى هێرشەكانى رووسيا بوو بۆ سەر ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین