سامان عومه‌ر ئاماده‌كاریى بۆ گۆرانيیەکى نوێ ده‌كات
دیارى چوچانى- تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دوێنێ له په‌یجى تایبه‌ت كه‌مال ڕێناس شاعیر و نووسه‌ر، ڤیدیۆیه‌كى كورت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سامان عومه‌رى گۆرانبێژ ده‌رده‌خات له هه‌ولێر سه‌رقاڵى تۆماركردنى گۆرانییه‌كه له هۆنراوه و ئاوازى كه‌مال رێناسه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/ ته‌مووز/2022 كه‌مال ڕێناس له لێدوانێكى تایبه‌تى نوچه‌نێت، هه‌ندێك له ورده‌كاریى به‌رهه‌م نوێیه‌كه‌ى باسكرد و گوتى، "ئەو تێکستە حەوت ساڵ پێش ئێستا نووسیومە، شەش ساڵ دەبێ ئاوازم بۆ داناوە، لە ئەکاونتی خۆم بە سادەیی بە دەنگی خۆم بڵاوم کردەوە وەک عادەتمە ئەو شیعرانەی خۆم ئاوازیان بۆ دادەنێم"
سه‌باره‌ت به ده‌نگ و هونه‌رى سامان عومه‌ر، كه‌مال ڕێناس ده‌ڵێ، "سامان عومەر خاوەن دەنگێکی سۆزناکە، ژمارەیەکی گرنگە لە گۆڕەپانی هونەری، توانیویەتی هەم له جیلە کۆنەکە دانەبڕێ، هەم گەنجی ئێستا بۆ خۆی و گۆرانیەکانی ڕابکێشێت. ڕۆشنبیرە لە هەڵبژاردنی تێکست لەگەڵ سامان چەند کارێکی زۆر دانسقەمان لەبەردەستە ،کاری لەسەر دەکەین، یەکێ لە تراکە هەرە جوانەکان، گۆرانیەکە بەناوی (زەمانە)ئاوازی کۆچکردوو برزۆ خەتات،شیعری منە، ئێستالە تورکیا کاری بۆ دەکرێ"
كه‌مال ڕێناس له لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه پێشتریش تێكسته‌كه هه‌ر هه‌مان ناونیشانى هه‌بووه، "دكتۆرمه ئه‌و" ده‌شڵێ، "ئەو بابەتە لەنێو گۆرانی ئەڵمانی وعەرەبی وکوردیش گوتراوە، بەڵام بە شێواز و سەبکە جیاوازەکان"
كه‌مال رێناس ساڵانێكه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژیت، ئه‌و تێكست و ئاوازى به چه‌ندان هونه‌رمه‌ندى ناسراوی كورد داوه. له‌وانه: زیاد ئه‌سعه‌د دوو گۆرانى "ده‌زانن" "مرۆڤه خۆشبه‌خته‌كان"، بژارد دیلان دوو گۆرانى "بەرەی کوردستانی"،"پێشمەرگە"، هێڤى سێ گۆرانى (ئارامی دڵ، شایی، نێرگز) چۆپی"حەقی خۆتە" نوری گەرمیانی "هێشتا زووە بۆ دڵداری" ئومێد ڕەسوول پوور شه‌ش گۆرانی "گوڵ گوڵ، بوونی تۆ، هۆگری تۆم،کۆتایی، بیرت دەکەم، لەنجە" جیا له هۆنراوه ئاوازى به چه‌ندان هونه‌رمه‌ندیش داوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment