بنکەیەکى سەربازیى تورکیا لە بامەڕنێ بە درۆن هێرشیکرایەسەر کوردستانی

نوچەنێت:

لە بامەڕنێ سنوورى پارێزگاى دهۆک بە درۆن هێرش کراوەتەسەر بنکەیەکى سەربازیى تورکیا. بەڕێوەبەرى ئەو ناحیەش دەڵێت، هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

ئەمڕۆ هەینى (22/تەممووز/2022) کاتژمێر شەشى بەیانى بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازیى تورکیا.

میران عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ لە لێدوانێکدا، هێرشەکەى بەیانى ئەمڕۆى سەر بنکەى سەربازیى تورکیاى لە بامەڕنێ پشتڕات دەکاتەوە و دەشڵێت، هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

میران عەبدولڕەحمان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، هەردوو درۆنەکە لەلایەن تورکیاوە خراونەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.

ئەم هێرشەى ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، ڕۆژى (20)ـى تەممووز، لەلایەن سوپاى تورکیاوە گوندى پەرەخ تۆپبارانکرا، بەو هۆیەوە (22) کەس بریندار بوون و (9)ـى دیکەش گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان گەشتیارى عەرەب بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین