خامنەئى بۆ ئەردۆغان: هێرشى سەربازیى باكوورى سووريا زيان بەناوچەكە دەگەیێنێت ئێران

نوچەنێت:

عەلى خامنەئى، رێبەرى باڵاى شۆڕشى ئيسلامیى ئێران لە كۆبوونەوەى ئەمڕۆى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياندووە، "هەر هێرشێكى سەربازى لە باكوورى سووریا زيان بە توركيا و سووريا و ناوچەكە دەگەيێنێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (19/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە عەلى خامنەئى لە كۆبوونەوەى لەگەڵ ئەردۆغان رايگەياندووە، "هێرشى سەربازى لە باكورورى سووريا بە زيانى ناوچەكە و سوودمەندنى بوونى تيرۆرستان تەواو دەبێت."

بەگوێرەى هەواڵى ئەو ئاژانسە ئەردۆغان داواى هاوكارى لە خامنەئى كردووە، لاى خۆشيەوە خامنەئى پێیگوتووە، "ئێمە هاوكار دەبين لەگەڵتان لە رووبەڕووبوونەوەى تيرۆرستان."

دوێنێ دووشەممە رەجەب تەيب ئەردۆغان بە سەردانێكى فەرمى گەيشتە تارانى پايتەختى ئێران، بۆ بەشدارى كردن لە چەند كۆبوونەوەيەكى دوو قۆڵى لەگەڵ ئيبراهيم رەئيسى، سەرۆكى ئێران  وكۆبوونەوەى سێقۆڵى لەگەڵ هەريەك لە ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین