ڕێباز حەملان: لەم نزیکانە وەزارەتى دارایى لیستى مووچە مانگى حەوت ئامادە دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت دەکرێت و ڕاوێژکارێکى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، لەم نزیکانە لیستى دابەشکردنى مووچە ئامادە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (12/تەممووز/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕاگەیاند، لە ئێستا پارەى پێویست لە وەزارەتى دارایى بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت لەبەر دەستە.

ئەو سەرچاوەیەى قسەى بۆ بوارنیوز کردووە، زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا، دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت دەکرێت.

هاوکات دوێنێ ڕێباز حەملان، ڕاوێژکارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ کاروبارى ئابوورى بە رووداوى ڕاگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان هەموو خەرجییەک ڕادەگیرێت، تا لە داهاتى ناوخۆ و نەوت پارەى مووچەى پێ دابین نەکات.

سەبارەت بە کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى تەممووز، ڕێباز حەملان گووتیشى، بۆ ئەم مانگە و مانەگەکانى داهاتووش تاپارەى پێویست بۆ دابەشکردنى مووچە کۆنەکرێتەوە، هیچ بڕە پارە بۆ سێکتەرى دیکە خەرج ناکرێ، وە لەم نزیکانەش وەزارەتى دارایى لیستى دابەشکردنى مووچە ئامادە دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین