نه‌وزاد ره‌فعه‌تى شاعیر كۆچى دوایى كرد کولتوور

نوچه‌نێت

دواى ماوه‌یه‌كى زۆر ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌، ئه‌مڕۆ نه‌وزاد ره‌فعه‌تى شاعیرى كورد له‌ هه‌ولێر كۆچى دوایى كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوارى ته‌مووزى 2022 نه‌وزاد ره‌فعه‌تى شاعیرى ناسراوى هه‌ولێر كۆچى دوایى كرد. 

نالى نه‌وزاد كوڕه‌ گه‌وره‌ى مامۆستا نه‌وزاد ره‌فعه‌ت، له‌ په‌یجى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، "ئەدیب و نووسەری بە توانا و مرۆڤدۆست مامۆستا نەوزاد ڕەفعەتی باوکم دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، کەوتە ئەستۆی خوداى گەورە، لە یەزدان داواکارم بە بەهەشتی خۆی شاد بکات، لەگەڵ مردووی ئێوەش، انا لله وانا الیه راجعون، تۆ نامری بابە گیان بەرهەماکانت هەتا هەتا بە زیندوێتی دەتهێڵنەوە".


نه‌وزاد ره‌فعه‌ت به‌ یه‌كێك له‌ به‌هره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانى نه‌وه‌ى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردووى كوردستان داده‌نرێت، چه‌ندان دیوانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. جگه‌له‌ ئه‌ده‌ب كارى مامۆستایه‌تى ده‌كرد و چه‌ند ساڵێك بوو تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ ببوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین