بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى لایەنەکان ڕاپۆرتێک بە سەرۆکى هەرێیمى کوردستان دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

دواى چەندین کۆبوونەوە لەسەر پرسەکانى هەڵبژاردن لە نێوان بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە بۆچوونى سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە دووتوێى ڕاپۆرتێکدا بخرێتە بەردەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/حوزەیران/2022) هێمن ئەسکەندەر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەى لایەنەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە، لەلایەن لیژنەیەکى سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بۆچوونى هەموو ئەو لایەنانەى کە لە کۆبوونەکەدا خستیانەڕوو نووسرایەوە، دەیکرێتە راپۆرتێک و دەیخەنە بەردەستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

هێمن ئەسکەندەر ئاماژەى بەوەشکرد، دواى ئەوەى ڕاپۆرتەکە دەگاتە دەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جەنابیان بڕیارى لەسەر دەدەن ئایا لەگەڵ کەسى یەکەمى حیزبەکان کۆدەبێتەوە یان دەست بە جووڵەى سیاسى دەکاتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکانى ئێمە کۆتایی هات.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە (22-5-2022) لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر چۆنیەتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بەرپرسى دەزگا هەڵبژاردنى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین