كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى له‌ نێوان توركيا و سويد و فينلەندا به‌رێوه‌ده‌چێت تورکیە

نوچەنێت:

یەنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ پێش كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى ناتۆ له‌ مه‌دريد ڕایدەگەیێنێت، "سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌ى كه‌ لەنێوان توركيا و سويد و فينلەندا ئه‌نجام ده‌درێت بەدڵنیاییەوە ئامانجمان بەرەوپێشووەچوونە له‌سەر چەند پرسێک، هيچ به‌ڵێنێك ناده‌م بەڵام دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وە دەمانەوێت چالاكانه‌ كار دەكه‌ين بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێک."

ڕۆژى دووشه‌ممه ‌(27/حوزه‌يران/2022) مالپه‌رى (CNN)ى توركی بڵاويكرده‌وه‌، سكرتێرى گشتى ناتۆ رايگه‌ياند، "له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و ساولى نيينستۆ، سه‌رۆكى فینلەندا و ماگدالينا ئه‌نده‌رسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد له‌ مه‌دريد كۆده‌بێته‌وه‌."

ستۆڵتنبێرگ ڕاشیگەیاند، "ئه‌و پلانانه‌ى ئاماده‌مان كردووه‌ به‌ دڵنياییەە له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ ئامانجمان پێشكه‌وتنی پەیوەندییەكانی ئەم سێ وڵاتە‌، بەڵام به‌ڵێنى هيچ وشه‌يه‌ك بەئێوە نادەم، تەنیا دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بەرەوپێشوەچوون به‌ده‌ست بهێنين چالاكانه‌ كارده‌كه‌ين، داواكارى فينلەندا و سويد بۆ ئه‌ندامبوونيان له‌ هاوپه‌يمانى ناتۆ بڕيارێكى مێژووييه‌، ناتۆ  به‌ هێز ده‌كات به‌شدارى ئه‌م دوو وڵاته‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ زیاتر دروستکردنى سەقامیگرى‌. "

سەبارەت بە نیگەرانییەكانی توركیاش یەنس ستۆڵتنبێرگ گوتی، "پێويسته‌ نيگه‌رانیيه‌ ئه‌منييه‌كانى توركيا له‌به‌ر چاوبگرين، ئه‌م دوو وڵاتەش‌ بۆ ئه‌ندام بوونيان له‌ ناتۆ كارێكى زۆر ده‌كه‌ن، پاش داواکەى سويد و فينلەندا، ئێمه‌ زۆر كارمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى ئه‌م هاوپه‌يمانيه ‌بكهی‌ن، له‌ هه‌مانكاتدا ده‌بێت هاوپه‌يمانه‌كان له‌م باره‌وه‌ش نيگه‌رانيه‌كانى توركيا له‌به‌رچاو بگرن، هه‌ربۆيه‌ش له‌گه‌ڵ توركيا و سويد و فينلەندا له‌م هه‌فتانه‌ى كۆتايى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانمان ديالۆگەکانمان چڕتركردۆته‌وه‌."

سكرتیرى ناتۆ ئاماژەى بەوەشەکرد، "رۆژى شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوغان قسەمان کردووە، هەروەها له‌ كاتژمێره‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌نده‌رسۆن كۆده‌بمه‌وه‌، بەیانی لەگەڵ سه‌رۆك نيينستون و سه‌رۆك ئه‌ردوغان و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌نده‌رسۆن له‌ مه‌دريد كۆده‌بینه‌وه‌ به‌و كۆبوونه‌وه‌ش زۆر خۆشحاڵم."

هەر لەسەرەتاوە سكرتێری ناتۆ جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، ئێمە لە مەترسیەكانی توركیا تێدەگەین، پێویستە ئەم دوو وڵاتە داواكارییەكانی توركیا جێبەجێ بكەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین