بانكى ناوه‌نديى عێراق: یه‌ده‌گى زێڕمان بۆ 130 تۆن به‌رزبووه‌ته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكى ناوه‌نديى عێراق ئاشكراى كرد، یه‌ده‌گى زێڕى بۆ 130 تۆن و 390 كیلۆ به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌مه‌یش له‌سه‌ر ئاستى جیهان پله‌ى "30"مینى ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى حوزه‌یرانى 2022 بانكى ناوه‌نديى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، بڕى 34 تۆن زێڕى كڕیوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 35% ئه‌و زێڕه‌ى هه‌یه‌تى، ئه‌مه‌یش له‌ چوارچێوه‌ى ستراتیژیه‌تى بانكى ناوه‌نديى ده‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌بردنى شته‌كانى، تا به‌و په‌ڕى ئاستى سه‌قامگیريى و توانا بگات له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕاوه‌ ئابوورییه‌ ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌، ئێستا بانكى ناوه‌ندى 130 تۆن و 390 كیلۆ زێڕى هه‌یه‌، به‌مه‌یش 10 پله‌ له‌ ریزبه‌ندى جیهانى وڵاتانى خاوه‌ن زێڕ ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ پله‌ى "30"مینى له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى جیهان ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش پله‌ى چواره‌مى ده‌بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین