رووسيا و توركيا سيستەمێكى نوێى دەريایى دادەمەزرێنن شیکاری

نوچەنێت:

رووسيا و توركيا سيستەمێكى نوێى دەريايى لە دەرياى ڕەش دادەمەزرێنن، كە بەرژەوەندييە نيشتيمانييەكانيان بەشێوەيەكى كاراتر دەستبەر دەكات.

دەرياى ناوەڕاست بەهۆى شوێنەكەى، بايەخى ستراتيژى چەندين رێڕەوى لە كيشوەرى ئەوروپا رەخساندووە، بەتايبەت لە بەلقان و ئەوروپاى ناوەڕاست، تەنانەت رۆژهەڵاتى دەرياى سپى و باشوورى قەوقازيش دەگرێتەوە، توركيا و رووسيا (سيستەمێكى نوێى هەرێمى) دادەمەزرێنن، کە نەخشەى دەرياى ناوەڕاست دادەڕێژێتەوە، بەرژەوەندى زياترى ئەو دوو وڵاتە دەستبەر دەكات.

لەدواى رووخانى يەكێتى سۆڤيەت، بەهۆى ئەوەى بۆ رێگەى گواستانەوە بۆ ئاسيا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەتايبەت لە دواى ساڵى (2000) ئەو ناوچەيە بايەخێكى ستراتيژى گرنگى بەدەست هێنا. 

هەرچەندە پێشتر لەلايەن وڵاتانى ئەوروپا لەكۆتايى جەنگى ساردەوە پشتگوێخرابوو، بەڵام رووسيا و توركيا بەشێوەيەكى چڕ بۆ بەهێزكردنى تواناى سياسى و ئابووريان كاريان لەسەر دەكرد، تا گەيشتە ئەوەى سيستەمێكى نوێى هەرێمى بۆ دابمەزرێنن.

ئەو سيستەمە نوێيە بە هاوسەنگى لە نێوان ئەو دوو وڵاتەيە، كە هەردوولا (ستراتيژيەتى ديپلۆماسى نەرم)ى تێدا بەكاردەهێنن، پشت بە تەواوكردن و دانپێدانى دوولايەنە لە بوارەكانى هەژموون دەبەستن، ئامادەشن بۆ بەدەستهێنانى ئەنجام بۆ هەردوو وڵات سازش بۆ يەكترى بكەن.

ئامانجى سەرەكى ئەو هاوئاهەنگيەى نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ داڕشتنەوەى (بنەمايەكى هاوبەش) و لە پێشينەى ناوچەييە، كە رێگە لە زيادبوونى هەژموونى رۆژئاوا لەو ناوچەيە دەگرێت، هەردوولا خۆيان پێ زلهێزى ئەو ناوچەيە، دەرياى ڕەش وەك بەشێك لە سياسەتى دەرەوەيان سەير دەكەن.

وڵاتانى رۆژئاوا لەدواى رووخانى يەكێتى سۆڤيەت، توركيا وەك قورسايەكى هاوسەنگ بەرانبەر رووسيا سەير دەكەن، كە تواناى بەرەنگاربوونەوەى جووڵەكانى رووسياى لە دەرياى رەش هەيە، پێشيانوايە ئەنقەرە دۆسيەى ئەمنى ئەو ناوچەيە پێك دەهێنێت و هەژموونى رۆژئاوا لەو ناوچەيە زياد دەكات، بەڵام لەدواى ساڵى (2007) گۆڕانكارى دينامكى چاوەڕواننەكراو لە سياسەتى دەرەوەى توركيا روويدا، ئەوە جگە لەوەى گفتوگۆكانى چوونى توركيا بۆ يەكێتى ئەوروپا گەيشتە بنبەست، ئەنقەرەش سياسەتێكى چالاكى لە دەرياى رەش گرتەبەر رۆڵى هەرێمى گرنگى پەيوەست بە دياريكردنى (پەيكەرى ئەمنى هەرێمى لەگەڵ رووسيا) گرتەبەر.

بە درێژايى ساڵانى رابردوو رۆژئاوا لە بايەخى ئەو ديناميكيە سياسيە گۆڕاوەى توركياى لە ناوچەى دەرياى ناوەڕاست كەم دەكردەوە، بايەخى بە دوژمنكارى رووسى دەدا، لەو شتانەى كە وڵاتانى رۆژئاوا پێويستيان بە بيرکردنەوەى ريشەيى هەبوو لە نزيكبوونەوەى ئايدۆلۆژى نێوان مۆسكۆ و ئەنقەرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین