بۆ جارى سێیەم هێرشکرایەسەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى قادر کەرەم لە قەزاى چەمچەماڵ، بۆ جارى سێیەم هێرشکرایەوە سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر، کە کۆمپانیاى دانا غاز کارى وەبەرهێنانى تێدا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (25/حوزەیران/2022) دواى ئەوەى دوێنێ بە مووشەک هێرشکرایەسەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆش بۆ جارى سێیەم هێرشکرایەوە سەر ئەو کێڵگەیە.

تاوەکو ئێستا زیانەکانى ئەو هێرشەى ئەمڕۆ نەزاندراوە، کە لە ماوەى چوار ڕۆژى ڕابردوو سێ جار هێرشى مووشەکى کراوەتەسەر.

لەبارەى هێرشەکە سەرچاوەیەک بە رووداوى ڕاگەیاندووە، هێرشەکەى ئەمڕۆ لە شوێنى رۆژانی رابردوو ئاراستەکراوە، مووشەکێک لە نزیک بەشى کۆگای کێڵگەکە کەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ماوەى یەک هەفتەدا سێجار هێرشکراوەتەسەر ئەم کێڵگەیە، هێشتا (24) کاتژمێر بەسەر هێرشەکەى دوێنێ هەینى (24)ـى حوزەیرانى (2022) تێنەپەڕى بوو، جارێکى تر هێشکرایەوە سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین