وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لەسەر هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر هاتەدەنگ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لەسەر هێرشەکە مووشەکییەکانى سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت، "ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون."

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/حوزەیران/2022) نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕاگەێندراوێکدا دەڵێت، "ئەمەریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانمان دەکات لە سەرکۆنەکردنی هێرشە دووبارەبووەکانی مووشەکی و هاوەن کە ئامانجیان هەرێمی کوردستانە لەوانەش سێ هێرشەکەی چوار ڕۆژی ڕابردووی سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە پارێزگای سلێمانی."

نێد پرایس دووپاتى دەکاتەوە، "ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیکردنی سەروەری عێراق و چاندنی تۆی دووبەرەکی و ترساندنە."

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا، لە ڕاگەیێندراوەکەیدا، "پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێتن و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."

دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق و لەوانەش هاوبەشەکانمان لە هەرێمی_کوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێک بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین