له‌سه‌ر كارى نایاسایى به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى رافیده‌ین لاده‌درێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق بڕیارى لادان و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌ دژى حوسێن عه‌لى محیسن ده‌ركرد، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى رافیده‌ینه‌ و له‌ گرێبه‌ستى كۆمپانیایه‌ك كارى نایاسایى كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى ئادار، میدیاكانى عێراق به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیارێكى عه‌لى عه‌لاوى بۆ دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى رافیده‌ین له‌ خۆده‌گرێت.

له‌نووسراوه‌كه‌ هاتووه‌ حوسێن عه‌لى محیسن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانك دوور ده‌خرێته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى پاره‌دانى ئه‌لیكترۆنى گرێبه‌ستى كردووه‌ و رێكارییه‌ یاساییه‌كانى ته‌واو نه‌كردووه‌.

له‌شوێنى ئه‌و بلال سه‌باح حه‌مدانى ده‌كرێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى رافیده‌ین تا لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت.

ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ به‌گوێره‌ى ماده‌ى 17ى یاساى رێكخستنى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت و كه‌رتى گشتییه‌ دراوه‌، كه‌ له‌ساڵى 1991 ده‌رچووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین