عێراق دوو جۆر پاره‌ى ئێران قه‌رزاره‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

راوێژكارێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق ئاشكراى ده‌كات، وڵاته‌كه‌ى دوو جۆره‌ پاره‌ى ئێران قه‌رزاره‌، یه‌كه‌میان پاره‌ى گازى سروشتییه‌ و دووه‌میان پاره‌ى به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیاكانه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20 حوزه‌یرانى 2022 عه‌بدولوه‌هاب كازمى راوێژكارى ته‌كنیكى له‌ وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق "واع" روونیكردووه‌ته‌وه‌، عێراق دوو جۆره‌ پاره‌ى ئێران قه‌رزاره‌، یه‌كه‌میان شایسته‌ داراییه‌كانى ئه‌و گازه‌یه‌ كه‌ ئێران به‌ ئاماده‌كراوى به‌ عێراقى فرۆشتووه‌، دووه‌میان پاره‌ى ئه‌و به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیانه‌ى ئێرانه‌ كه‌ له‌ بوارى وزه‌ى كاره‌با له‌ عێراق كارده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌رزى یه‌كه‌میان روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بانكى بازرگانى عێراق TBI رێككه‌وتوون تا شایسته‌كان تۆمار بكرێن. 

پێشتر عێراق ئاشكراى كرد بوو، بڕى ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار قه‌رزاره‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بداته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین