محه‌مه‌د بن سەلمان سەردانى تورکیا دەکات شیکاری

نوچەنێت:

پێشبینى دەکرێت لەم هەفتەيە محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشينى سعووديە سەردانى توركيا بكات و لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە كۆبێتەوە، چاوەڕوان دەكرێت كۆمەڵێك رێككەوتنى گرنگ واژۆ بكەن.

له‌كۆتاى مانگى نيسانى ئه‌مساڵ ئەردۆغان بە سەردانێکى فه‌رمى گەیشتە ڕیازى پایتەختى سعووديە كرد و هەردوولا رێككەوتن پەيوەندييەكانى نێوانيان بەهێز بكەنەوە.

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌ى بن سەلمان بۆ  تورکیا دەڵێت، "له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێشوازى لە بن سەلمان دەكەين، پێكەوە له‌ داهاتووێكى نوێ له‌نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و رياز بونیاد دەنێین، دووبارە گفتوگۆ لەسەر پەيوەندييە سياسى و ئابووريى و سياسييەكانمان ده‌كه‌ينەوە."

جگە لە كۆبوونەوەى دوو قۆڵى بن سەلمان و ئەردۆغان كۆبوونەوەى تايبەتيش لەنێوان شاندى سعودیە و تورکیا ئەنجام دەدرێن. 

بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانى تورکیا، پێشبینى دەکرێ لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەى ئەردۆغان و بن سەلمان، بە وردى به‌وردى باس له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى سعوديه‌و توركيا دەكرێت، هەردوولا گفتوگۆ لەسەر بوارەكانى تەندروستى، وزە، ئاسايشى خۆراك، تەكنەلۆژياى كشتوكاڵ، پيشەسازى بەرگرى، و گەشتيارى و بازرگانى و گەشتيارى و دارايى، هەروەها گرێبەستێكيش ئامادەكراوە لە بوارى وەبەرهێنانى كەرتى خانووبەرە.

بەگوێرەى هه‌واڵێكى ماڵپەڕى (جه‌زيره‌) چاوه‌روان ده‌كرێت له‌سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ توركيا چه‌ندین رێكه‌وتنى جۆراوجۆر لە بوارە جیاوازەکان لە نێوان هەردوو وڵات ئيمزا بكرێت. 

هەروەها سەبارەت بەو سەردانە بن سەلمان ئەنقەرە، سەرۆك كۆمارى توركيا ڕایدەگەیێنێت، "كۆبوونه‌وەیەک‌ له‌نێوان هه‌ردووكمان بەڕێوەدەچێت، دواتر له‌ نێوان شانده‌كانیش کۆبوونەوەى زیاتر ئەنجام ده‌کرێت، هیوادارم لە داهاتووش كۆبوونەوەكان لەنێوان توركيا و سعووديه‌ بەردەوام دەبێت، تا ئەوكاته‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان به‌ره‌و پێشتتر ده‌به‌ين، بۆ ئەوەى دەرفەتى ئه‌وه‌مان ببێت چاو بە پەيوەندييەكانمان بخشێنينەوە و بەرەو ئاستێكى بەرزتريان ببەين."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین