كامه سیاسهتى ئهردۆغان ههڵهیه و شیاوى ڕاستكردنهوهیه؟
نوچەنێت:
لەو قۆناغەى ئێستا ئەنقەرە بە تەواوى لەو سياسەتەى پێشوو پاشگەزبۆتەوە، لەگەڵ زۆربەى وڵاتان دەستى بە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان كردووە، جەنگى ئۆكراينا خاڵێكى گرنگ بوو بۆ توركيا بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى ئەوروپا و ئەمەريكا.
لەو چەند مانگەى رابردوو پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل و ئيمارات و سعوديە و ميسر دەستپێكردەوە، لە چەند رۆژى رابردووش باس لە ئەگەرى ئاشتەوايى نێوان ئەنقەرە و ديمەشق دەكرێت.
توركيا بە نزيكترين هاوپەيمانى ئيسرائيل لە جيهانى ئيسلامى ناسراوە، لە ساڵانى رابردوو پەيوەندييەكانى نێوانيان زۆر ئاڵۆز بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەيوەندى ئابووريان بە بەهێزى مايەوە.
لە (2018 ) پەيوەندى هەردوو وڵات بەهۆى بڕياڕى گواستنەوەى باڵيۆزخانەى ئەمەريكا لە تەلئەبيبەوە بۆ قوددس ئاڵۆز بوو، هەردوو وڵات پەيوەندى ديپلۆماسيان لەسەر ئاستى لە باڵيۆزخانەوە دابەزى بۆ كاربەرێكەر.
لەدواى چەند مانگێك لەو ئاڵۆزيانە توركيا باڵيۆزى خۆى لە ئيسرائيل بانگێشت كردەوە و باڵيۆزى ئيسرائيلى رەوانە كردەوە.
لە مانگى ئادارى ئەمساڵ سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى توركياى كرد، بڕياريشە لەم هەفتەيە مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا سەردانى ئيسرائيل بكات.
پراگماتى لە پێش ئايدۆلۆژيايە
لەدواى كودەتاكەى ساڵى(2013) كە بەسەر محەمەد مورسى كرا، ئەردۆغان رەتیكردەوە دان بە شەرعيەتى عەبدولفەتاح سيسى بنێت.
هەردوو وڵات بۆ راوێژ باڵيۆزى خۆيان بانگهێشتكردەوە، دواى ئەوەى ميسر رايگەياند، "باڵيۆزى توركيا كەسێكى ويستراو نييە." توركيا باڵيۆزى خۆى لە قاهيرە بانگهێشت كردەوە.
لە ساڵى رابردوو ئەردۆغان رايگەياند، "پەيوەندييەكانى نێوان ئەنقەرە و قاهيرە دەستى پێكردۆتەوە." لەم دواييەش بە پاساوى گۆڕانكارى لە سياسەتى دەرەوە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "توركيا لە پچڕانى لەگەڵ ميسر و ئيسرائيل هيچ دەستكەوتێكى نەبووە."
توركيا و ميسڕ پێويستيان بە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانە
مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان هەردوو وڵات بۆ هەموو ناوچەكە زۆر گرنگە."
لەكۆتايى ساڵى رابردوو و سەرەتاى ئەمساڵ ئەنقەرە پەيوەندييەكانى لەگەڵ سعوديە و ئيمارات ئاسايى كردەوە، ئەنقەرە و رياز ئاشكرايان كرد لەسەر ئاستى باڵا خواستى دوولايەنە هەيە پەرە بە پەيوەندييە هاوبەشەكان بدەن.
ئەو خواستە وايكرد توركيا دادگاييكردنى تۆمەتبارانى تيرۆركردنى جەمال خاشقچى، رۆژنامەنووسى بەڕەگەز سعوديى بۆ سعوديە بگوازێتەوە، كە كاريگەریى گەورەى لەسەر پەيوەندييەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتە هەبووە.
وێنەكانى سەردانى سەرۆكى توركيا بۆ رياز ئاماژەيەكى روونە بۆ ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكانيان، بەڵام تا ئێستا خراپ حاڵيبوونێك بەرانبەر رابردووى هەردوو وڵات ماوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو سەردانە سەرەتايەكى نوێيە بۆ پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات.
دواى سەردانەكەش ئەردۆغان رايگەياند، "خواستى هاوبەش هەيە بۆ بەهێزكردنى پەيوەندى هەردوو وڵات، كە لەسەر متمانەى دوولايەنە بنيات نرابێت."
توركيا ناكۆكيەكانى لەگەڵ ئيمارات بە پاش خست
لەمانگى شوباتى ئەمساڵ دواى نزيكەى (10) بۆ يەكەمجار ئەردۆغان سەردانى ئيماراتى كرد، پشتى لە ململانێ و ناكۆكيەكان لەسەر ليبيا و گەمارۆى سەر قەتەر كرد، تەنانەت پشتى لە راستگۆى نيەتى ئيماراتيش كرد، كە ئەردۆغان باش دەزانێت سەرەڕاى ئابوورى بەهێزى ئيمارات قورسايى سياسى و پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى جيهان زۆر بەهێزە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment