سبەى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سبەى دووشەممە دەزگاى هەڵبژاردنى لایەن سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێکردنى شێوازى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و چەند پرسێکى دیکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/حوزەیران/2022) خسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سبەى بە كوردستان24 راگەیاند، سبەی دوو شەممە، بەرپرسى دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەكان لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان کۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکى تایبەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

خسرۆ گۆران زیاتر ڕوونیشیکردەوە، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەى سبەى پرسى یاسای ھەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان دەبێت.

ئەنجامدانى کۆبوونەوەکەى سبەى لە دواى ئەوە دێت، ڕۆژى پێنجشەممە، نۆى حوەزیرانى (2022) بەسەر پەرشتى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە ئامادبوونى جینین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوەى سەرجەم لایەنەکان بەڕێوەچوو، لەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتى خۆیدا و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و شێوازى هەڵبژاردن و پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین