ئامانج مه‌حمود هه‌ركى: 10 بڕگه‌ بۆ یاساى ئاسایشى خۆراك زیاد كراوه‌ کوردستان- عێراق

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

ئامانج مه‌حمود هه‌ركى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، 10 بڕگه‌ بۆ یاساى ئاسایشى خۆراك زیاد كراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2022 ئامانج مه‌حمود هه‌ركى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان زانيارى به‌ نوچه‌نێت دا، له‌سه‌ره‌تاى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "10 برگه‌ بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌ زیاد كراوه‌، كه‌ هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌ شایسته‌ داراییه‌كانى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى گوتى، "ته‌نیا 300 ملیار دینار ته‌رخان كراوه‌" جگه‌ له‌مه‌ییش ئامانج مه‌حمود هه‌ركى له‌ لێدوانه‌كه‌ى روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌شت ترلیۆن دیناره‌ دا كه‌ بۆ پارێزگاكان ته‌رخان كراون و گوتى، "پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه‌، 30%ى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ به‌غدا ته‌رخان ده‌كرێت، جگه‌ له‌مه‌یش هه‌ر هه‌شت ترلیۆن خه‌رج ناكرێت، به‌ڵكو ته‌نیا چوار ترلیۆن خه‌رج ده‌كرێت".

له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتیشى كرده‌وه‌ كه‌ فراكسیۆنى پارتى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتمان ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ده‌دات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین