له‌ یاساى ئاسایشى خۆراك 500 ملیار دینار بۆ جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان 500 ملیار دینار بۆ شایسته‌ داراییه‌كانى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2022 بریاره‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگ به‌ ياساى  ئاسایشى خۆراك بدرێت، كه‌ نزیكه‌ى 25 ترلیۆن دینار بۆ حكومه‌ت ته‌رخان ده‌كات.

به‌گوێره‌ى ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ى له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بڕى 500 ملیار دینار بۆ جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه‌، ئه‌مه‌یش له‌و پاره‌یه‌ ده‌بێت كه‌ بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى ته‌رخان كراوه‌ و بڕه‌كه‌ى شه‌ش ترلیۆن دیناره‌. كه‌ 500 ملیارى بۆ جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و پێنج ترلیۆن و 500 ملیار دیناریش بۆ كڕینى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ و كڕینى دانه‌وێڵه‌ و هاورده‌كردنى ده‌بێت.

له‌ بڕگه‌یه‌كى تریش هه‌شت ترلیۆن بۆ پارێزگاكان ته‌رخان كراوه‌، كه‌ به‌گوێره‌ى رێژه‌ى دانیشتووان ده‌بێت. پاره‌كانى تریش به‌گوێره‌ى ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ ته‌رخان كراون:


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین