سبه‌ى ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراك ده‌درێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ سبه‌ى دوا دانیشتنى ئه‌م وه‌رزه‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان بدرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى حوزه‌یرانى 2022 راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌ك بڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌ویش ده‌نگدانه‌ به‌ پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان. 

ئه‌م دانیشتنه‌ى په‌رله‌مان كه‌ دانیشتنى ژماره‌ 11ى وه‌رزى یه‌كه‌م و ساڵى یه‌كه‌مه‌، دوایین دانیشتنى ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌بێت. 

ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانه‌كانه‌ى هه‌وڵ ده‌ده‌ن یاساى ئاسایشى خۆراك له‌ په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنن، له‌ به‌رانبه‌ردا لایەنەکانی چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دژى یاساكه‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌. به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه‌ نزیكه‌ى 25 ترلیۆن دینار بۆ چه‌ند كه‌رتێكى گرنگ ته‌رخان ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین