لە باتیفا دوو پڕۆژەى گەشتیارى گەورە جێبەجێ دەکرێن کوردستان- عێراق

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

لە قەزاى باتیفا سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، پارکى زەمبیل فرۆش و پڕۆژەى گەشتیاریى سەيد غەزال لەسەر ئەرکى سەرمایەدارێک دروست دەکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى حوزەیران/2022) فەرهاد مەحموود، قائیمقامى سەبارەت بە دروستکردنى دوو پارکى نوێ لە قەزاى باتیفا تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند،"ماوەى دوو پڕۆژەى دروستکردنى باخچەى زەمبیل فرۆش و پڕۆژەى گەشتیارى سەید غەزال لە ژێر جێبەجێکردندایە، کە لەلایەن سەرمایەدارێک دروستکراوە، ئەمساڵ بە ڕووى هاووڵاتیان و گەشتیاران کرایەوە."

فەرهاد مەحموود سەبارەت بە هەردوو پڕۆژەکە زیاتر ڕوونیکردەوە، "ئەم پڕۆژانە تا ئێستا زیاتر لە (26) ملیۆن دۆلارى لێ خەرجکراوە."

قائیمقام قەزاى باتیفا گووتیشى،  "لەداهاتوو هەردوو پڕۆژەکە سوودێکى ماددى زۆر بە خەڵکى ناوچەکە دەگەیێنین، ئەمە جگە لەوەى سیمایەکى گەشتیارى نوێ بە قەزاى باتیفا دەکات."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین