سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: مامۆستا عەزیز گەردى خزمه‌تێكى زۆرى به‌ ڕۆشنبیریی كوردى کرد کولتوور

نوچەنێت:

بۆ کۆچى دوایی عەزیز گەردى، نووسەر و وەرگێڕیى دیارى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت، "به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه‌ زۆره‌ى كێشاویه‌تى، مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى مایه‌ى ڕێز و پێزانینێكى زۆره‌."

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى عەزیز گەردى، نووسەر و وەرگێڕى دیارى کورد پرسەنامەیەک ئاراستەى کەسوکارى و بنەماڵەى کوچکردوو کرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى پرسەنامەکەیدا دەڵێت، "مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى به‌ درێژاییى ته‌مه‌ن به‌ خامه‌ به‌پێزه‌كه‌ى، خزمه‌تێكى زۆرى به‌ ئه‌ده‌ب و زمان و ڕۆشنبیریی كوردى كرد و چه‌ندین نه‌وه‌ى ڕۆشنبیرانى كوردستان، به‌ كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و، به‌ ئه‌ده‌بى جیهانى ئاشنا بوون."

 

دەقى پرسەنامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

هه‌واڵى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ئه‌كادیمیستى دیارى كورد خه‌مبارى كردین. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى ده‌كه‌م‌، له‌ دڵه‌وه‌ هاوبه‌شى خه‌میانم. له‌ خواى گه‌وره‌ داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى به‌ درێژاییى ته‌مه‌ن به‌ خامه‌ به‌پێزه‌كه‌ى به‌تایبه‌تى به‌ وه‌رگێڕانى شاكاره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانى جیهان بۆ سه‌ر زمانى كوردى، خزمه‌تێكى زۆرى به‌ ئه‌ده‌ب و زمان و ڕۆشنبیریی كوردى كرد و چه‌ندین نه‌وه‌ى ڕۆشنبیرانى كوردستان، به‌ كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و، به‌ ئه‌ده‌بى جیهانى ئاشنا بوون.

به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه‌ زۆره‌ى كێشاویه‌تى، مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى مایه‌ى ڕێز و پێزانینێكى زۆره‌ و جێپه‌نجه‌ى بۆ هه‌میشه‌ به‌ بوارى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبیریى كوردییه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. گیانى شاد و یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/6/6

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین