گولیزار رەشید پەرلەمانتار: ئه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌وتى به‌ بریكاره‌كان داوه‌ با وه‌ریبگرێته‌وه‌ کوردستان- عێراق

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

گولیزار ره‌شید جێگرى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند، ئه‌وان به‌دواداچوونیان بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى كردووه‌، كه‌ چیتر دابه‌ش ناكرێت و ده‌شڵێ، "ئه‌وه‌ى پاره‌ى له‌ لای بریكار ماوه‌ و نه‌وتى وه‌رنه‌گرتووه‌ با وه‌ریبگرێته‌وه‌".

ئه‌مساڵ له‌ چه‌ند شوێنێكى كوردستان نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌شكرا، به‌ڵام ناوشاره‌كان وه‌ریان نه‌گرت، له‌وانه‌ خه‌ڵكێكى زۆر له‌ هه‌ولێر پاره‌ و به‌رمیلیان به‌ بریكاركان داوه‌ و تا ئێستا وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/حوزەیران/2022) گولیزار رەشید سندی جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ نوچەنێت گوتى، "لە عێراق راگەیێندرا کە گوایە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان (16) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەشی شاری هەولێر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت، کە هەر پارێزگایەک بەشی خۆی هەیە، بەڵام بۆ هەولێر بەڕێوەبەری سووتەمەنی گشتی هەولێر پێى راگه‌یاندووین تەنیا پێنج ملیۆن لیتر هاتبوو، ئەویتر حکومەتی عێراقی رایگەیاند کە  ناتوانین دابینی بکەن".

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە بە بریکارەکان دراوه‌، گولیزار ره‌شید سندى گوتى، "بەڕێوەبەری سووتەمەنی گشتی پێی راگەیاندووین کە ئەوان رایانگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانەی پارەیان داوە بە بریکارەکان با بڕۆن پارەکانیان وەرگرنەوە، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گوتیشى بەڵێنمان داوە بەو هاووڵاتیانە کە ئەمجارە نەوت هات بۆ کوردستان، ئەوەی نەوتی وەرنەگرتبێت لە ئەوانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین