خدر مەنتک: ئەم بیرۆکەیە سەرناگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

لاڤین عومەر: نوچەنێت

دوو پەرلەمانتاری عێراقی داوای گەڕانەوەی یاسای سەربازی زۆرەملێ دەکەن، پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: ئەستەمە کارێکی لەمجۆرە سەربگرێت.

ئەمڕۆ شەممە (4/حوزەیران/2022) خدر مەنتک ئەندام پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت سەربارەی یاسای گەڕانەوەی سەربازی بە زۆرە ملێ گوتی: کۆمەڵێک پەرلەمانتار بیرۆکەیەکی وایان هەبووە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری، بەڵام هیچ جۆرە یاساییەکی وانییە کە گەڕانەوەی سەربازی بە زۆرە ملێ بسەپێنیت.

خدر مەنتک هەروەها دەڵێت: پەرلەمان هەمووی لیژنەیە هەر لیژنەیەک کۆبوونەوەی خۆی و ئەندامانی جیاوازە، بۆ نمونە لیژنەی ئەمن و ئاسایش جیاوازە هەر بابەتێک پەیوەندی بە بەرگری یاخود ئەمن و ئاسایش هەبێت، دەڕوات بۆ ئەو لیژنەیە یاخود ئەو لیژنە بەدواداچوون دەکات، پڕۆژە یاسا ئامادە- دەکرێت و دواتر دێتە پەرلەمان، پەرلەمان جارێکی تر دەینێرێتە بەشی یاسایی کە چی بۆ دەگونجێ و تەنسیق لەگەڵ لیژنەی یاسایی دەکەن کە ئەویش لیژنەیەکی سەربەخۆیە لەوێ هەیە، ئەوەی ئێستا دەگوترێ لە ناو لیژنە و ئەندامانی لیژنە بیرۆکەیەکی وایان هەبووە بەڵام هێشتا نەدراوەتە پەرلەمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین