سەرۆکی حکومەت لەگەڵ لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوە و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا کۆبوونەوە، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تەوەری کۆبوونەوەکە بوون.

ئەمڕۆ شەممە(4/حوزەیران/2022 ) حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە:  مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارینا سێرێنی، جێگری وەزیری دەرەوە و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی ئیتاڵیا کرد.

بە پێی راگەیێندراوەکە، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کردووە.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە جێگری وەزیری دەرەوە و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی ئیتاڵیا، باسی لە پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کردووەو ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوری و وەبەرهێنان دەربڕیوە.

مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای ئەوەی کە سوپای پشتیوانی بەردەوامی ئیتاڵیای بۆ هێزی پێشمەرگە کردووە، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، خواستی هەرێمی کوردستانیان بۆ فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین