سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى پێشمەرگە چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگە پرۆسەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2/حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کرد.
وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیێندراوێکى لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیێدا دەڵێـ، " لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی چڕو بەرهەمدار کرا، لەسەر پێویستییەکانی ئێستای پێشمەرگە و دۆخی پێشمەرگه و پەیوەندییەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق."
ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەبایەخەوە بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەت و رێکخستنەوەی هێزەکان تاوتوێکرا."
دەشڵێت، "لەکۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر زەڕووریەتی خێراترکردنی پڕۆسەی چاکسازی سەربازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment