روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بۆنى ناخۆشى رۆنى بایه‌عى ده‌درێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمپانیاى گشتى هاورده‌كردنى خۆراك له‌ عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بۆنى ناخۆشى رۆنى زه‌یتى ئه‌م مانگه‌ داوه‌ و ده‌ڵێ، "بۆنه‌كه‌ به‌ هۆى زه‌یتى سۆیایه‌".

له‌ به‌شه‌خۆراكى ئه‌م مانگه‌ رۆنێكى زه‌یتى جیاواز له‌ مانگه‌كانى تر به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌شكراوه‌، تێبینى ئه‌وه‌ كراوه‌ بۆنێكى هاوشێوه‌ى "ماسى" له‌ رۆنه‌كه‌ دێت، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى دروست كردووه‌، خه‌ڵك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن حكومه‌تى عێراق زه‌یتى به‌سه‌رچووى به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش كردووه‌.

له‌ما هاشم موسه‌وى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هاورده‌كردنى خۆراك له‌ عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى حوزه‌یرانى 2022 لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ره‌تیده‌كاته‌وه‌، رۆنى زه‌یتى ئه‌م مانگه‌ به‌سه‌رچوو بێت و ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ رۆنه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ زه‌یتى گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و زه‌یتى سۆیه‌، بۆن ماسییه‌كه‌یش به‌هۆى سۆیایه‌".

له‌ لێدوانه‌كه‌ى له‌ما موسه‌وى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆنه‌كه‌ به‌ كه‌ڵكى خواردن دێت و به‌سه‌رنه‌چووه‌، بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌یش ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر بۆنى ناخۆش بێت چۆن له‌ بازاڕه‌كان به‌ سێ هه‌زار ده‌فرۆشرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین