چارلى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کولتوور

نوچه‌نێت

به‌ بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 100 ساڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى فیلمى "منداڵه‌كه‌"ى چارلى چاپڵن كۆمپانیایه‌كى فڕه‌نسى دووباره‌ ئه‌و فیلمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌، به‌ خه‌رجییه‌كى زۆر بۆ نمایشكردن ئاماده‌ى ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى ئادار ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ راپۆرتیك باسى له‌ زیندووكردنه‌وه‌ى فیلمى" The Kid" چارڵى چاپڵن ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى فڕه‌نسییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

ناوى كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كه‌ M.K2 یه،‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى دابه‌شكردنى فیلم به‌ ناوى بێس ئۆف ماجیك رێككه‌وتووه‌. هه‌ر دووكیان كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى فیلمه‌كه‌ ده‌كه‌ن و پلانیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ پایزى ئه‌مساڵ به‌ لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ له‌ 50 وڵات نمایش بكرێت.

پرۆسه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ زیندووكردنه‌وه‌ى هه‌مان فیلم به‌ هه‌ردوو ته‌كنیكى k2 – k4 .

شاره‌زایان له‌ راپۆرته‌كه‌ گوتوویانه‌ ئه‌م دوو ته‌كنیكه‌ ده‌توانێ فیلمه‌كه‌ به‌ كوالێتى Full HD ئاماده‌ بكاته‌وه‌.

عه‌لى به‌درخان ده‌رهێنه‌رى به‌ناوبانگى میسڕى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك كورد له‌ راپۆرته‌كه‌دا قسه‌ى كردووه‌ و گوتوویه‌تى، "به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى فیلم به‌م شێوه‌یه‌ خه‌رجیه‌كى زۆرى ده‌بێت".

فیلمى "منداڵه‌كه‌" له‌ 21ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1921 له‌ ئه‌مریكاوه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌.

ئه‌و فیلمه‌ له‌لایه‌ن چارلى چاپڵن كارى سیناریۆ و ده‌رهێنانى بۆ كراوه‌. چاپڵن خۆى رۆڵى سه‌ره‌كى له‌ فیلمه‌كه‌ ده‌بینى و له‌گه‌ڵ  جاكى كوگان كه‌ رۆڵى منداڵه‌كه‌ ده‌گێرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین