ئەمەريكا هەوڵدەدات پەيوەندى سعوديە و ئيسرائيل ئاسايى بكاتەوە وەرگێڕان

نوچەنێت:

ئيدارەى بايدن بە هێواشى هەنگاوەكانى بۆ دانوستاندنى نێوان ميسر و سعوديە و ئيسرائيل دەستپێكردووە، كە دەكرێت هەنگاوى سەرەتايى لە رێگەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى سعوديە و ئيسرائيل بێت. 

بەگوێرەى پێنج سەرچاوە قسەيان بۆ ماڵپەڕى (ئەكسيۆس) كردووە، ئەو هەنگاوە بە پێدانى دەسەڵاتى سعوديە بەسەر دوورگەى تيران و سەنافير لە دەرياى سوور كۆتايى دێت، خاوەندارييەتى لە ميسرەوە دەگوازرێتەوە بۆ سعوديە.

ئيسرائيل رەزامەندى سەرەتايى داوە، ئەو دوو دوورگەيە بە رێككەوتن لە نێوان سعوديە و ميسر بدرێتەوە بە سعوديە، لەگەڵ كارى چاودێرانى بيانى و بەرپرسان بەردەوام دەبن لە چاودێرى لەو دوورگەيە ئازادى كاركردن لەو گەرەوە بەبێ بەربەست بەردەوام دەبێت.

سعوديەكان دەيانەوێت گۆڕانكاريەكى بەرچاو لە چالاكى چاودێرانى نێودەوڵەتى لەو دوو دوورگەيە بەگوێرەى رێككەوتنى ئاشتى لەگەڵ ميسر بكرێت، ئيسرائيلیش لە بەرانبەردا دەيەوێت دەسەڵاتى تەواو بەسعوديە بدرێت لەو دوو دوورگەيە، پەيوەندييەكانى لەگەڵ دەسەڵاتى سعوديە ئاسايى بكاتەوە.

ئەگەر ئەو رێككەوتنە بكرێت، لە سياسەتى دەرەوە بۆ ئيدارەى بايدن لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، دەستكەوتێکى گرنگ دەبێت.

چەند سەرچاوەيەكى ئەمەريكى و ئيسرائيلى رايگەياند، "ئەو رێككەوتنە تەواو نەبوو، دانوستاندنەكان بەردەوامن، كۆشكى سپى هەوڵدەدات پێش سەردانى بايدن بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە مانگى حوزەيران ئەو رێككەوتنە بكرێت، كە هەڵوێستى سعوديەش بەرانبەر ئەو رێككەوتنە بگرێتەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستى ئەو چوار وڵاتە، هەريەك لە كۆشكى سپى و نوسينگەى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رەتيان كردەوە لێدوان لەسەر ئەو پرسە بدەن، باڵيۆزى سعوديە و ميسريش وەڵامى ئەو پرسيارەيان نەدايەوە.

بەگوێرەى ئەو سەرچاوانە ئيدارەى بايدن لەو بڕوايە دايە، هەنگاوەكانى كۆتايى لەسەر ئەو رێككەوتنە دروستكردنى متمانەى دوولايەنە و كرانەوەيەك دەبێت لەسەر پەيوەندييەكانى ئيسرائيل و سعوديە، كە پەيوەست نييە بە پەيوەندى ديپلۆماسى فەرمى.

ئەوەش وادەكات ببێتە گرنگترين دەستكەوتى سياسەتى دەرەوە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەواى رێككەوتنى ئيبراهيمى، كە ئيدارەى دۆناڵد ترامپ نێوەندى گيرى كرد، بووە هۆى ئاساييبوونەوەى پەيوەندى ئيسرائيل لەگەڵ ئيمارات و بەحرێن و مەغريب و سودان.

ئاساييكردنەوەى پەيوەندیى سعوديە لەگەڵ ئيسرائيل

سعوديە پاڵپشتى رێككەوتنى ئيبراهيمى كرد، بەڵام روونيكردەوە لەو قۆناغە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئاسايى ناكاتەوە، مادام هيچ هەنگاوێكى جددى بۆ پڕۆسەى ئاشتى ئيسرائيل فەڵەستين نەنراوە. 

ئەگەر ئەو دانوستاندنە سەر بگرێت، ئاڵۆزييەكانى پەيوەندى نێوان ئيدارەى بايدن و سعوديە كەم دەبێتەوە.

سەرچاوە ئەمەريكى و ئيسرائيلييەكان باس لەوە دەكەن، برێت ماكگۆرك، رێكخەرى كۆشكى سپى بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بە فەرمانى ئيدارەى بايدن بەرپرسى هەوڵەكانى ئەو نێوەند گيريەيە. 

ئەو سەرچاوانە ئەوەشيان راگەياندووە، "سعوديە رەزامەندى لەسەر هێشتنەوەى ئەو دوورگەيە دەربڕيوە كە چەكى تێدا داماڵدرێت و پابەندن بە پارێزگارى لە ئازادى تەواو بۆ سەرجەم كەشتييەكان، بەڵام دەيەوێت كۆتايى بە هەبوونى چاودێرانى بيانى بهێندرێت.

بەرپرسانى ئيسرائيل رێككەوتوون لەسەر چاوخشانەوە بە كۆتاييهاتنى هەبوونى ئەو هێزانە، بەڵام داوايان كردووە رێكارى ئەمنى جێگرەوە بگيرێتەبەر بۆ ئەوەى هەمان ئەندام دەستەبەر بكات.

سەرچاوەكانى ئەمەريكا و ئيسرائيل باس لەوە دەكەن، "ئيسرائيل دەيەوێت سعوديە هەنگاوێكى دياريكراو وەك بەشێك لە هەوڵە فراوانترەكان بهاوێت بۆ گەيشتن بە رێككەوتن لەسەر كۆمەڵێك دۆسيە.

سەرچاوەكان ئەوەشيان ئاشكراكردووە، "ئيسرائيل داواى كردووە سعوديە رێگە بدات كۆمپانياكانى بوارى فڕۆكەوانى زياتر بە ئاسمانى ئەو وڵاتە تێپەڕن، ئەوەش بەشێوەيەكى بەرچاو ماوەى گەشتەكانى نێوان هندستان و تايلاند و چين كەم دەكاتەوە.

هەروەها بەرپرسانى ئيسرائيل دەيانەوێت، دەسەڵاتدارانى سعوديە راستەوخۆ رێگە بەو مسوڵمانە ئيسرائيليانە بدەن كە دەيانەوێت بۆ حەج سەردانى مەككە و مەدينە بكەن. 

لەئەگەرى دەستپێكردنى سەردانەكەى بايدن يەكەم سەردانى دەبێت بۆ سعويە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنيشينى سعوديە كۆدەبێتەوە. 

چەند سەرچاوەيەكى عەرەبيش رايانگەياند، "ئەو سەردانەى بايدن بۆ كۆبوونەوەيە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى سعووديە و ئيمارات و بەحرێن و عومان و قەتەر و كوێت و ميسر و ئوردن و عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین