عێراق ساڵانه‌ 30 ملیار دۆلار ده‌سووتێنێ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى مه‌دا مه‌زنده‌ كراوه‌، عێراق ساڵانه‌ به‌ به‌هاى 30 ملیار دۆلار ئه‌و گازه‌ ده‌سووتێنێ كه‌ له‌ پرۆسه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت ده‌رده‌چێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى ئایارى 2022 ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌ راپۆرتێكى ڤیدیۆیى هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر به‌فیڕۆدانى گازى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ عێراق له‌ به‌فیڕۆدانى گاز پله‌ى دووه‌مى له‌ دووه‌مى له‌سه‌ر ئاستى جیهان هه‌یه‌.

عێراق له‌ ساڵى 2016 بڕى 17 ملیار و 730 ملیۆن مه‌تر سێجا گازى سووتاندووه‌. ئه‌و بڕه‌ له‌ ساڵى 2019  بۆ 17 ملیار و 910 ملیۆن مه‌تر سێجا به‌رزبووه‌ته‌وه‌. یه‌ده‌گى عێراق له‌گه‌ڵ 132 ترلیۆن پێ -سێجا ده‌بێت. له‌ ساڵانى رابردوودا بڕى 700 ملیار پێ- سێجا سووتاوه‌.  

كه‌چى سه‌ره‌ڕاى بوونى ئه‌و یه‌ده‌گه‌ زۆره‌، عێراق گازى ئێران هاورده‌ ده‌كات، بۆ به‌كارخستنى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با. هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت چه‌ندان ساڵه‌ باس له‌ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌كات كه‌چى تا ئێستا سووتانى گازى عێراق به‌رده‌وامه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین