سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ سەردانى ئیمارات دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانى ئیمارات دەکات و لە شارى ئەبو زەبى بەشدارى لە پرسەى  خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی کۆچ کردووى ئیمارات دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە سەرۆکایەتیى شاندێکى باڵا سەردانى ئیمارات دەکات، شاندەکە پێکهاتوون لە مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان.

دوێنێ دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ بەشداریکردن لە پرسەى سەرۆکى کۆچکردووى ئیمارات سەردانى ئەم وڵاتە دەکات، هەروەها دواتر سەردانى محەممەد بن زاید دەکات، بە مەبەستى پیرۆزباییکردن لێى، بەبۆنەی هەڵبژاردنى وەکو سەرۆکی نوێی ئیمارات.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى کۆچى دواییکردنى خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە (13)ـى ئایارى (2022)، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات محەممەد بن زایدی وەکو سەرۆکی نوێى ئەو وڵاتە هەڵبژارد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین