ئایا دۆلار پێگەی خۆی لەدەست دەدات؟ بیروڕا

نوچەنێت:

كارڵ تانینباوك *

كارڵ تانینباوك باس لە ئەگەرەكانی پاشكەشەی دۆلار دەكات، كە تا ئێستا پێشەنگی یەدەگی دراوی جیهانییە، ئایا ئەو دراوانە چین لە داهاتوو ئامادەی جێگە گرتنەوەی دۆلارن؟

ئایا  دۆلار لە مەترسیدایە؟

نزیكەی (80) ساڵە وڵاتانی ئەوروپا لە ناوچەی بریتۆن دۆدز لە ویلایەتی نیو هامبشایری ئەمەریكا كۆبوونەوە و رایانگەیاند، "دۆلاری ئەمەریكی بووە دراوی یەدەگی جیهانی."لەم ماوەیە ئابووری ئەمەریكی و بازاڕەكانی بەهۆی شەرعیەتی ئەو دۆخە گەشەی كردووە.

دراوە گریمانەییەكان لە چەند ساڵی رابردوو تا ئاستێكی زۆر بۆتە جێگەی باس و خواسەكان، ئەوە جگە لە بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسان و زیادبوونی قەرزی فیدراڵی ئەمەریكی مەترسی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دروستكردووە، ئەو سزایانەی ئەم دوایەش لەسەر مامەڵەكردن بە دۆلار ئەگەر هەیە ببێتە هۆی دانانی سنوورێك لە بەكارهێنانی یەدەگەكانی دۆلار، یاخود پێداروەكانی.

سعودیە بێهیوایی خۆی لە دەستپێكردنەوەی دانوستاندنەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران رایگەیاند، پێشنیازی ئەوەی كردووە دەستبكات بە قبوڵكردنی رنمینبی چینی (لیوان) بەرانبەر نەوت، دەستگرتنی دۆلار وەك تاكە دراو لە ئاڵوگۆڕی نەوت تێك بشكێنێت.

لە چەند شەش مانگی رابردوو دراوی وڵاتانی تر بەرانبەر دۆلار بەرزبوونەوە، هەرچەندە بەگوێرەی پێشبینییەكانی رابردو و هەندێك پێوەر لەماوەی (20) ساڵی رابردوو دۆلار گەیشتۆتە بەرزترین ئاسات، لەسەر ئاستی ژمارەیی بەهای (بیتكۆین) بەڕیژەی لە (40%) بەرانبەر دابەزییوە.

دۆلاری ئەمەریكی نموونەیی نییە، بەڵام باشترە لە دراوەكانی تر

چەندین پرسیاری دروست سەبارەت بە چۆنیەتی گەشەی دراو لە جیهان بۆ چەند ساڵی داهاتوو هەیە، یەكێك لە پرسیارەكان بریتیە، چ دراوێك بەرانبەر دۆلار بەرز دەبێتەوە جێگەی دۆلار دەگرێتەوە، كە دەكرێت وەك بەهایەكی یەدەگی متمانەپێكراوتر جێگەی بگرێتەوە؟ ڕاستە دۆلار لە (20) ساڵی رابردوو باڵادەست نەبووە بەو شێوەیە، بەڵام لەو كۆمەڵەیە بە باڵادەستتر دەمێنێتەوە، دراوی دووەم كە لە بەرێوەبردنی یەدەگ خاون جەماوەرێكی زۆرە یۆرۆیە، كە لە (21%)ی یەدەگی جیهانییە، ئەوەش لەكاتێكدایە رنمینبی چینی كەمترە لە (3%)ی یەدەگی جیهانی.

لەكاتێکدا ئەگەر هەیە بەهای دۆلار هەندێك كات گۆڕانكاری بەسەردا بێت، بەڵام گۆڕانكاری بەسەر دراوەكانی تر زیاتر دادێت، مایەی سوود بەخشینە بزاندرێت لەو قۆناغانەی دڵنیایی گەورە نییە دارایی دەڕژێتە كوێ، لە دوو مانگی رابردوو بەهۆی شەڕی ئۆكراینا زۆربەی وەبەرهێنانەكان چۆتە خزمەتی دۆلاری ئەمەریك، بەڵام لەگەڵ ئەوەش رۆژێك دێت دۆلار ئەو پێشەنگیەی خۆی لە دەست دەدات، بەڵام بە دوور دەزاندرێت لەو نزیكانە ئەوە رووبدات.

* شارەزای ئابووری لە كۆمپانیای نۆرسرن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین