ئایا بەرەو نەزمێکی سیاسی نوێ دەڕۆین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟ بیروڕا

نوچە نێت

نوسینی: چنوور جەعفەر - زانکۆی سۆران

بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و شەڕی لوبنان، ڕۆشنایی دەخەینە سەر مەترسیەکانی شەڕی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا لە ساتێکی زۆر تایبەتدایە، بەجۆرێک ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکی پارادایم دەبێتەوە. گۆڕانکارییەک کە لە زۆر ڕووەوە لە کۆتاییەکانی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ناوچەکەی لە قاڵب داوە. پێکدادانی بەردەوامی نێوان حکوومەتی ئیسرائیل و بریکارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، کە لە لوبنان وعێراقەوە بۆ حوسییەکان لە یەمەن، و بە حەماسیشەوە لە ژێر سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامیدا، ئەگەر وەک هاوتەریبێک سەیر بکرێت. هەرکەسێک لەم یارییەی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا سەربکەوێت، دەتوانێت نەزمی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێناسە بکات وە لە ڕووی تەکنەلۆژیا و سەربازییەوە بەهێزتر دەردەکەوێت، لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی لە ڕووی ناوخۆدا زۆر لاوازە، چونکە بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوانی ئێران پشتیوانی ناکەن لە سیستەمی دەسەڵاتەکەیان. وەلەڕووی توانای هەواڵگریشەوە پێدەچێت ئێران لەدۆخێکی لاوازدا بێت.هەرچەندە هێشتا لەسەرەتایی یارییەکەداین، ڕێگایەکی دوورماوە تا فیکەی کۆتایی لێبدرێت.

ئەگەری خێرای دۆخی گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە وەڵامدانەوەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە رۆژی سێشەممە ١ی تشرینی یەکەم،کە هۆکارە بۆ دروست بوونی مەترسیی شەڕێکی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر و زیاتر کۆنکرێت دەکات. ناردنی نزیکەی ١٨٠ مووشەکی بەرەو ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە، هەرچەندە سیستەمی بەرگری ئیسرائیل توانی رێگری بکات لە کەوتنەوەی زۆرینەی موشەکەکان، بەڵام هەندێکیان توانیان شوێنەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بپێکن و ببنە هۆی مردنی کەسێک لە ئەریحا. هێرشی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب، تۆڵەسەندنەوەیەکی لەمێژینەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، ڕێبەری سیاسی حەماس بوو لە تاران، لەگەڵ عەباس نیلفوروشان جێگری فەرماندەی و حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا لە بەیروت. لەم چوارچێوەیەدا هێشتا شەڕی غەززە بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل لە خان یونس بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی گەیشتووەتە ٤٢ هەزار کەس.

دووفاقی ئێران لەم هێرشانەدا لەچەند خاڵێکدا بەدەردەکەوێت، هەرچەندە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل زۆرێک لە هێڵە سوورەکانی ئێرانی بەزاندووە، هەر لە تیرۆرکردنی زانای بواری ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠٢٠ تا لێدانی کونسوڵخانەکەی لە دیمەشق لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ تا دەگاتە کوژرانی ئیسماعیل هانیە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە تاران لە مانگی تەمموزدا. بەڵام پلانی یارییەکانی ئێران، دیارە. بە درێژایی ئەو گرژییە ناوچەییەی کە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا هاتۆتە ئاراوە، وەک خۆی دەمێنێتەوە. چونکە تاران ئامانجی ئەوەیە کە خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل و پشتیوانانی ڕۆژئاوایی، بە تایبەت ئەمریکا بەدوور بگرێت، بەو هیوایەی بتوانێت پارێزگاری لەوخۆ بەدوور گرتنەی سیاسەتی "سەبری ستراتیژییەکەی" لێ تێک نەچێت. چونکە ئێران لەبەردەم دوو تەحەدای ڕووندایە یەکەم، لە کاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە کوشتنی هاوپەیمانەکانی ئێران چەکدارانی میحوەرەکەی بە سەرۆکایەتی ئێران، ڕەنگە بەرخۆدان لە هەستکردن بە بێهێزی بگۆڕن بۆ پرسیارکردن لە توانای تاران بۆ سەرۆکایەتیکردنی نوێنەرایەتی دژە ئیسرائیل. دووەم، یەکێک لە بنەڕەتیترین تەحەددیاتەکان بۆ عەلی خامنەیی ڕابەری ئیسلامی و سەرکردایەتی سوپای پاسداران، دژایەتیکردنی توندی خەڵکی ئێرانە بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی ئێران و ئەجێنداو سپۆنسەری پرۆکسی عەرەبی. بەو مانایە، چوونە ناو شەڕێک لە دژی ئیسرائیل و هاوکارییەکانی زلهێزەکانی ڕۆژئاوا، دەتوانێت ببێتە هۆکاری نائارامی لەخاکی ئێراندا، کەدواجار ڕەنگە داهاتووی کۆماری ئیسلامی بخاتە مەترسییەوە.

هەربۆیە ئەگەر تەماشا بکەین پاش کوژرانی نەسروڵڵا و فەرماندەکانی دیکە، توانای حیزبوڵڵا بۆ هەماهەنگیی میحوەر و پاراستنی ڕۆڵی خۆی وەک بە وەکالەتێکی سەرەکی ئێران کەم بووەتەوە. ئەمەش خەسارەتێکی بەرچاوە بۆ ستراتیژی ناوچەیی تاران.

لەبەرئەوەی توندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران مەترسی ئەوەی هەیە دوو بەرەی شەڕ تێکەڵ بکات. هەڵکشانی ئێستای نێوان ئێران و ئیسرائیل مەترسییەکی گەورەی هەڵگرتووە، نەک تەنها بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵکو بۆ ئاسایشی جیهانیش بەگشتی، چونکە لەگەڵ گرژییە جیۆپۆلیتیکییە فراوانەکانی دەوروبەری ئۆکرانیادا یەکدەگرێتەوە. ئەو مەترسییەی کە پێشبینی دەکەین ئەوەیە کە هەردوو بەرەی جەنگی، ئۆکرانیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نزیک ببنەوە و یەکبگرن. چونکە نەتانیاهۆ پێشتر ڕایگەیاندووە کە "ئیسرائیل لە شەڕدایە لەگەڵ ئێران"، بە پێچەوانەشەوە ئێران لە شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل، ئەگەر ئەم شەڕە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت، ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل زیاد بکات. ئەمریکا و زلهێزە گەورەکانی ئەوروپا بە ناچاری بەرگریکردنیان لە ئیسرائیل بەهێزتر دەکەن، ئەم هەماهەنگیەی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکاش بینرا، لەکاتێکدا ئەمریکا ڕۆڵی هەبوو لە پووچەڵکردنەوەی هێرشە موشەکیەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل لە ١ی تشرینی یەکەمدا. هەربۆیە تێوەگلانی واشنتۆن دەتوانێت پاڵ بە ڕووسیاوە بنێت بۆ پشتگیریی کردنی ئاشکرای بۆ ئێران کە تا ئێستا دوودڵ بووە. ئەمەش لە پێناو چەند هۆکارێکدایە لەوانە: بە پلەی یەکەم بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا، کە بە هۆی شکستی تەواوەتی ئێران و بریکارەکانییەوە، بە تایبەت سەبارەت بە پێگەی ڕووسیا لە سوریا، بە توندی دەخرێتە ژێر مەترسییەوە. ئەم یەکخستنی بەرژەوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران دەتوانێت ئەو دوو ململانێیە یەکبخات و هاوکارییەکی مەترسیدار لە نێوان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا دروست بکات؛ فراوانکردنی مەودای نێوان "ڕۆژئاوا" و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و هەموو ئەو شتانەی کە نوێنەرایەتی "بەرخۆدان" دەکەن بەرامبەری لە لایەکی ترەوە. سیناریۆیەکی لەو جۆرە مەترسی قووڵبوونەوەی دابەشکارییە جیهانییەکان و گەورەکردنی شەڕەکانی بە وەکالەت و قورسکردنی نێوەندگیری بۆ ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان زیاد دەکات. چڕبوونەوەی ئەم ململانێیانە دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیرییەکی بەرفراوان و زلهێزە بیانییەکان زیاتر کۆبکاتەوە و بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی جیهانی فراوانتر و چەسپاوتر پەرەبستێنێت.

لاوازی حیزبوڵڵا و لێکەوتەکانی بۆ ئێران

لە کاتێکدا حزبوڵڵا لەسەرەتای دامەزراندییەوە بەردەوام لەبەردەم گەورەترین تەحەدادا بووە لەلایەن نەیارەکانیەوە، تاگەیشتن بە بە تیرۆرکردنی سەرکردە سەربازی و سیاسییە سەرەکییەکانی، لەنێویاندا حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی ئەو حیزبە، بەڵام هێشتا حزبوڵڵا وەک گرنگترین ئەکتەری حیزبی سیاسی  لە لوبناندا دەمێنێتەوە، کە توانایەکی سەربازیی بەهێزی هەیە، هەروەها توانایەکی مرۆیی گەورەیی هەیە بۆ  پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ دامەزراوەکانی. هەرچەندە بەشێکی ئەو توانایەی بەهۆی شەڕەوە تێکچووە، بەڵام پێگەی جەماوەرییەکەی هێشتا لەدەست نەداوە. سەرەڕای بوونی ڕەخنەیەکی زۆر لەبەرامبەر نەبوونی بەدیلێکی سیاسی گشتگیردا، لەکاتی بوونی قەیرانە قووڵە سیاسی و ئابورییەکاندا، بەڵام حیزبوڵڵا هێشتا کاریگەرییەکانی خۆی زیاد لە سنوورە نیشتمانییەکانیدا دەپارێزێت، بەتایبەتی لە ووڵاتێکی وەک سوریادا، بەردەوامە لە نوێنەرایەتیکردنی ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریی لە ناوچەیی سیاسی تاران لەم چوارچێوەیەدا، چونکە لاوازبوونی حزبوڵڵا بۆ ئێران کێشەیە لەنێوستراتیژی جیۆپۆلیتیکی و تۆڕی کاریگەریی ناوچەیی ئامانجە سەرەکییەکانی تاراندا، بە تایبەت لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە، خەریکی بەهێزکردنی پێگەی جیۆپۆلەتیکی ناوچەیی خۆی بووە بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکادا، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسە ئەتۆمییەکان و سزاکان، لە هەمان کاتدا پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی. دوایین هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل پێویستە لەم چوارچێوەیەدا سەیر بکرێت، هاوشانی هەوڵدان بۆ دووپاتکردنەوەی فۆرمێکی ڕێگریکردن. شانبەشانی هەوڵدان بۆ دووپاتکردنەوەی جۆرێک لە ڕێگریکردن، هەرچەندە بە بەراورد بە باڵادەستی توانا سەربازییەکانی ئیسرائیل و ئەو پشتیوانییەی کە واشنتۆن پێشکەشی دەکات، نایەکسانە.

بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان

ئەگەر ئیسرائیل دەستدرێژی زەمینی خۆی لە باشووری لوبنان سنووردار بکات بۆ هێرشە ئامانجدارەکان بۆ سەر ژێرخانی حزبوڵڵا پێش ئەوەی بە خێرایی بکشێتەوە، لەوانەیە ئەو ئۆپەراسیۆنانە ململانێکان بە شێوەیەکی بەرفراوان پەرەپێنەدەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بە بڵاوکردنەوەی هێزەکان لە ناو لوبناندا، ئیسرائیل ڕەنگە بانگهێشتی لایەنگرانی بکات بۆ بەدواداچوونی شەڕە ڕاگەیەندراوەکەی. کە" ئامانج لێی گەڕاندنەوەی سەلامەتی دانیشتوانی ئیسرائیلە بۆ باکووری وڵاتی لوبنان، ئەگەر ناوچەیەکی ئەمنی لە ناوخۆی لوبنان دابمەزرێنێت بۆ ڕێگریکردن لە تەقەی موشەکەکانی حزبوڵڵای لوبنان، یان هێز ڕەوانەی ناوچەکانی دیکەی لوبنان بکات بۆ لەناوبردنی سەروەت و سامانی حزبوڵڵا شەڕێکی درێژخایەن ڕوودەدات، شەڕێک کە دەبێتە هۆکاری خراپی  دۆخی مرۆیی  لە لوبناندا، هەروەها بەسود وەرگرتن لە گرژییە ناوخۆییەکانی لوبنان، ئیسرائیل زیاتر سودمەند دەبێت لەڕێگای ئەو لێدانانەی کە ئاڕاستەی خاکی لوبنانی دەکات. هەرچی پەیوەندیی بە حوسیەکانی بەرەی ئەم جەنگەوە هەیە بەبەراورد لەگەڵ ئەکتەرەکانی دیکەی بەناو بەرەی میحوەر، حوسیەکان لە ئێستادا لە پێگەیەکی لەباردا وەستاون. چونکە حوسیەکان لە ئێستادا لە تەماشاکەرێکی شەڕدا کاردەکەن. (جیاواز لە عێراقی و سوریا). کە لەڕێگای لایەنگری میلیشیاکانیانەوە بۆ ئێران قازانج لە حکومەتەکانی خۆیان دەکەن)، بەڵام حوسیەکان سنووردارکردنی سیاسییان نییە، چونکە بە تەنیا دەوڵەتێکی دیفاکتۆ "حوکمڕانی" دەکەن، و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی و سەرکردایەتیکردنیان وەک خۆیەتی (بە جیاواز لە حزبوڵڵا و حەماس ئەمە بەو مانایەیە کە حوسییەکان دەتوانن ). و پێدەچێت بیانەوێت لە ڕووی سیاسییەوە سەرمایەگوزاری خۆیان بەدەست بخەن لەڕێگای ئەو قەیرانانەی کەبەرەی میحوەر توشی هاتووە. چونکە حوسیەکان وەک یاریزانێکی پەراوێزی سەربەخۆن لەم ململانێیەدا بەردەوام بوون، جگە لە بوونی هێرشە بەردەوامەکانیان لە دژی ئیسرائیل، خەریکی  کەشتیوانی بەردەوام بوون لە دەریای سووردا بۆ بەهێزکردنی هەم پێگەی ناوخۆیی خۆیان و هەم پێگەی ناوچەیی هێرشە ئاسمانییەکانیان لەدژی ئیسرائیل. شەڕی  حیزبوڵڵا و ئیسرائیل کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر هێزی ئابوری و پەیوەندییەکانی حوسییەکان لەڕێگای ژێرخانی بەندەرەکان لە حودەیدەدا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین