کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار ڕاگەیێندرا ئابووری

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار دەست پێدەکات، سبەى یەکشەممەش دەست بە دابەشکردنى هاوکارى قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (7/ئایار/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە (شەفەق نیوز)ى ڕاگەیاند، هەفتەى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان دەکرێت، بەبێ دیاریکردنى ڕۆژى دابەشکردنەکە.

هەروەها سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى ئاماژەى بەوەشکردووە، هەفتەى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى هاوکارى قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگا دەکرێت، بە پێى بڕیارێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان قوتابیانى ناوشار (40) هەزار دینار و قوتابیانى دەرەوەى شارەکان (60) هەزار دیناریان پێدەدەرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین