پێشەوا هەورامى: حکومەتى هەرێم دەیەوێت کێشەکانى لەگەڵ بەغدا بە تەواوى چارەسەر بکات ئابووری

نوچەنێت:

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، "کەمێک بەر لە ئێستا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا" وەزارەتى دارایى و ئابووریش دەڵێت، هەولێر و بەغدا هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان.

ڕۆژى شەممە (شەشى کانوونى دووەم/2024) پێشەوا هەورامى، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندى هەرێم گەیشتە و "بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای بودجەو تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەو بابەتانەن کەلەسەر مێزی گفتوگۆ باسدەکرێن و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوای گەیشتنە بەچارەسەری کۆتایی لەسەر ئەم پرسانە."

هاوکات وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان دەڵێت، شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە هەریەک لە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەکان بەوەکالەت و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و خالید هادی چاوشلی و دکتۆر محەمەد شاکر ڕاوێژکار لەئەنجومەنی وەزیران.

هەر سەبارەت بە ئامانجى سەردانەکەى شاندى هەرێم بۆ بەغدا دووپاتى دەکاتەوە، "ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە سەر ئاستی هەردوو سەرۆک وەزیران هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای هەمواکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2024."

هەروەها دەشڵێت، "بڕیارە شاندی هەرێم لە بەغداد چەندین دیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجام بدەن، هەروەک یاسای نەوت و گازو چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی شاندی هەرێمن لە گەڵ بەغداد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین