زنجیرە درامای (تەم) پەخش دەکرێت کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

لوقمان غەریب دەرهێنەری زنجیرە درامای تەم، گوتی، "زنجیرە درامای (تەم) ، زنجیرەیەکی (30) ئەڵقەیی یە و ناوەندی( GAV KURD ART )لەسلێمانی بەرهەمی دەهێنێت".

دەربارەی سیناریۆکەی ئەو گوتی، "دراماکە ( چیرۆک و سێناریۆ و دیالۆگ)ی (لوقمان غەریب)ە ، کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە حوزەیرانی ( 2022 )دەست بە کاری بەرهەمهێنانی بکرێت . لەم بەرهەمەدا زیاتر لە (50) پەنجا ئەکتەری کورد لەشارەکانی هەولێر و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بەشداری دەکەن، کە ژمارەیەکیان یەکەم ئەزموونییانە و هەندێکی تریشییان تازە دەردەکەون و ژمایەک ئەکتەری خاوەن ئەزموونیش بەشدارن".

سەبارەت بە چیرۆکی ئەو درامایە ئەو دەرهێنەرە دەڵێت، "چیرۆکی دراماکە ئاوێتەیەکە لە کۆمەڵێ ڕوداوی کۆمەڵایەتی و پیشاندانی کۆمەڵە دیاردەیەکی سەردەمییانە کە کۆمەڵگا و خێزان و کەسانی دوچاری چەندین گرفت و ئالودەی دیاردەی جۆراوجۆری کردون".

هەر سەبارەت بە دراماکە دەڵێت "بینراوەکانی دراماکە لەشارەکانی هەولێر و سلێمانی و گەرمیان وێنە دەگیرێن".

لە درێژەی ئامادەکاری و بەرهێمهێنانی ئەو درامایە لوقمان غەریب گوتی"ماوەی ساڵێکە ناوەندی( GAV KURD ART) سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرهەمهێانی ئەم درامایە و بڕیارە لە ماوەی (4)چوار مانگدا قۆناغی بەرهەمهێنانی تەواو ببێت و پایزی داهاتوو ئامادەی پەخش بکرێت".

سەبارەت بە کوالێتی و بەرهەمهێنانی درامەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە "دراماکە لەلایەن ستاڤێکی پڕۆفیشناڵی بیانی خاوەن ئەزموون بەرهەم دەهێنرێت و لە ڕووی کوالێتی و بابەت و ناوەرۆکەوە درامایەکی نوێی کوردی بەرجەستە دەکەن ".

هونەرمەندان: ئەیام ئەکرەم، فەیسەڵ محەمەد، شێڕزاد پۆلیس، لەهەولێر و هونەرمەندان: کەمال چالاک، تەها داراءغا، ئەکرەم حەمەگوڵ، کەمەران هەڵەبجەیی، عەلی شێخانی و ئیسماعل بەرزنجی رۆڵ دەگێڕن، هەروەها 12ئافرەت رۆڵ دەگێڕن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین