خەڵکی شەنگال دژی شەڕ گردبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت

ماوەی چوار رۆژە خەڵکی شەنگال دژی شەڕ گردبوونەوە دەکەن و داوادەکەن هەرچی زووە شەڕ لە ناوچەکەیان بوەستێنرێت.

ئەمڕۆ هەینی( 6/ئایار/2022) گردبوونەوەی خەڵکی شەنگال دژی شەڕ بەردەوامە و داوادەکەن، جگە لە پۆلیسی فیدڕاڵ هێزە چەکدارییەکانی تر ناوچەکەیان بەجێبهێڵن. 

لە چەند رۆژی رابردوو، شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشە لە قەزای سنونێ رویدا، چەکی قورسی وەکو دۆشکە، ئاڕ پی جی و بۆمب لە شەڕەکەدا بەکارهات. پارێزگاری دهۆک رایگەیاند: بەهۆی ئەم شەڕەوە زیاتر لە دەهەزار کەسی خەڵکی ناوچەکە ئاوارەی پارێزگای دهۆک بوون. 

بەهۆی ئەم شەڕەوە تا ئێستا سەربازێکی سوپای عێراقی و شەڕڤانێکی یەبەشە گیانیان لەدەستداوە. ماوەی چوار رۆژە شەڕ وەستاوە، بەڵام هاوڵاتییان لە کەناڵەکانی راگەیاندنەکانەوە دەڵێن: هیچ گەرەنتییەک بۆ دووبارەنەبوونەوەی شەڕنییە، بۆیە داوا لە هێزەچەکدارەکان دەکەین ناوچەکەمان جێبهێڵن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین