پارێزگاری دهۆک: خەڵکی دهۆک پێشوازییان لە 10 هەزار ئاوارەی شەنگال کرد کوردستانی

نوچەنێت

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند: زیاتر له‌ 10 هه‌زار ئاواره‌ی شەنگال گه‌یشتوونه‌ته‌ پارێزگاکه‌یان و داواشیکرد هێزه‌ نایاساییه‌کان شنگال و ده‌وروبه‌ری چۆڵ بکه‌ن.

ئەمڕۆ هەینی( 6/ئایار/2022) عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: خه‌ڵکی دهۆک به‌ دڵێکی گه‌وره‌وه‌ پێشوازیان له‌ 10 هه‌زار ئاواره‌ی شەنگال کرد، ته‌واوی رێکخراوه‌ ناوخۆیی و بیانییه‌کان ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی ئه‌و ئاوارانه‌ نیشانداوه‌.

پارێزگاری دهۆک سەبارەت بە رەوشی شەنگال گوتی: پێمان ناخۆشە ئه‌وه‌ به‌سه‌ر میلله‌تی ئێمه‌دا بێت، داواکارین له‌ ته‌واوی گروپ و پێکهاته‌ ناشه‌رعییه‌کان شەنگال چۆڵ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ دڵیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستانه‌، با شەنگال 2022چۆڵ بکه‌ن و رێگه‌ خۆش بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین