شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراق رویدا کوردستانی

نوچەنێت

فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنه‌کانی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: ئامانجی سوپای عێراق پارێزگاریکردنه‌ له‌ خه‌ڵکی شنگال و ئێزدییه‌کان و ده‌رپه‌ڕاندنی لاده‌رانه‌ له‌ یاسا.

ئەمڕۆ چوارشەممە(4/ئایار/2022 ) لە دەروازەی ناحیه‌ی سنونێ پێکدادان له‌ نێوان پەکەکە و سوپای عێراق رویدا.  
فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنه‌کانی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، لیوا روکن  جه‌بار ئه‌لتائی، له‌ لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن دەڵێت: هاتنمان بۆ سنونێ له‌سه‌ر داواکاری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یە. هەندێک چه‌کداری ناپه‌یوه‌یست به‌ ریزی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌کی ناحییه‌که‌یان گرتبوو- و رێگریان له‌وه‌ ده‌کرد، خه‌ڵک هاتوچۆ بکات و ئه‌مڕۆ ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی و سوپا توانیان ئه‌و ساتره‌ خۆڵانه‌ی دروستکرابوون لابه‌رن.
ئەو بەرپرسەی سوپای عێراق گوتی: له‌ کاتی کارکردن بۆ لابردنی ساتره‌کاندا، ته‌قه‌ له‌ سوپا کراوه‌ و سه‌ربازێک کوژراوه‌ و 9 سه‌ربازی دیکه‌ بریندار بوونه و شۆفڵێکیش له‌کار خراوه.‌

بەهۆی ئەم شەڕەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەم ناوچەیە، رویانکردووتە کەمپەکانی شەنگال و ماڵەکانیانی خۆیانیان بە جێهێشتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین