حه‌لبووسى له‌ تاران داوایه‌ك له‌ به‌رپرسانى ئێران ده‌كات

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ له‌ تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران كۆبووه‌وه‌ و داواى لێكردن سه‌روه‌رى عێراق بپارێزن و رێز له‌ دراوسێتى بگرن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى نیسانى 2022 محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى گه‌یشته‌ تاران و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران كۆبووه‌وه‌ و دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى حه‌لبووسى داواى له‌ ئێران كرد رێز له‌ سه‌روه‌ریى عێراق بگرێت.

جیا له‌مه‌یش سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ له‌م خوله‌ى سه‌رۆكایه‌تیدا یه‌كه‌م جاره‌ سه‌ردانى ئێران بكات، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆكى ئێران كۆبووه‌وه‌.

میدیاكان بایه‌خێكى زۆر به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌لبووسى ده‌ده‌ن، چونكه‌ سه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ راپۆرتى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سوپاى پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا تۆمه‌ته‌كانى ئێران به‌ بوونى بنكه‌ى ئیسرائیل له‌ هه‌ولێر پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌.

جگه‌ له‌مه‌یش میدیاكانى باسیان له‌وه‌ كردووه‌، ئێران فشارێكى زۆرى دروست كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى حه‌لبووسى له‌ هاوپه‌یمانێتى ره‌وتى سه‌در دوور بكه‌وێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین