به‌كاربردنى گازى ئۆتۆمبیل له‌ عێراق زیادى كردووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمپانیاى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانى عێراق راگه‌یاند، له‌ مانگى ئادارى رابردووه‌وه‌ به‌كاربردنى گازى “غازی” ئۆتۆمبیل بۆ 12 ملیۆن لیتر زیادى كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25 ى نیسانى 2022 حوسێن تاڵب به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى كردووه‌، بڕى به‌كاربردنى گازى ئۆتۆمبیل له‌ عێراق زۆر زیادى كردووه‌.

ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ده‌لێ "خواستێكى زۆر له‌سه‌ر گازى شل هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى بۆ سیسته‌مى گاز گۆڕاون، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ مانگى ئادار به‌كاربردنى گه‌یشتووه‌ته‌ 12 ملیۆن لیتر".

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ به‌راورد به‌ مانگه‌كانى تر نزیكه‌ى 400 هه‌زار تا 500 هه‌زار زیادى كردووه‌، بۆیه‌ كۆمپانیاكه‌ى هانى هاووڵاتیان ده‌دات ئه‌م جۆره‌ سووته‌مه‌نییه‌ به‌كاربهێنن چونكه‌ دۆستى ژینگه‌یه‌ و له‌ هه‌مانكاتیشدا نرخه‌كه‌ى هه‌رزاره‌ كه‌ ته‌نیا 200 دیناره‌.

ماوه‌ى ساڵێكه‌ جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌نگژه‌ى كه‌مى به‌نزین عێراقى گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ماوه‌ى رابردوودا بانگهێشتى په‌رله‌مانى عێراق كرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین