په‌رله‌مانى عێراق كۆمه‌ڵێك پرسیار ئاراسته‌ى فوئاد حوسێن ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق میواندارى له‌ فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد و له‌سه‌ر هێرشه‌كانى سوپاى توركیا و ئێران بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كۆمه‌ڵێك پرسیاریان لێكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى نیسانى 2022 له‌ په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ سه‌رۆكایه‌تى حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا میواندارى له‌ فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرا. 

بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ بوون كه‌ له‌ لایه‌ن سوپاى ئێران و سوپاى توركیاوه‌ به‌رده‌وام ده‌كرێنه‌ سه‌ر سنوورى هه‌رێمى كوردستان.

حه‌سه‌ن عه‌زارى سه‌رۆكى فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در كه‌ هه‌ر ئه‌وانیش به‌ بانگهێشتكردنه‌كه‌ هه‌ڵساون، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "بانگهێشتكردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ته‌نیا بۆ چه‌ند پرسیارێكە، كه‌ ئه‌مانه‌ن: ئایا هیچ جموجۆڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ فه‌رمى سكاڵا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار بكرێت؟ ئایا راسته‌ حكومه‌تى عێراق و توركیا رێككه‌وتنیان هه‌یه‌ بۆ بوونى بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى عێراق؟ هیچ كۆششێكى دیپلۆماسى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلكارییانه‌ هه‌ڵوێستى هه‌بێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین