بۆ یه‌كه‌مجار.. عێراق په‌یكه‌رێك بۆ عه‌لى وه‌ردى دروست ده‌كات کولتوور

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى عێراق رایگه‌یاند، پلانى هه‌یه‌ 10 په‌یكه‌ر بۆ ناودارانى عێراق دروست بكات، یه‌كێك له‌وان بۆ محه‌مه‌د مه‌هدى جواهیرى شاعیر و ئه‌ویتریان بۆ عه‌لى وه‌ردى كۆمه‌ڵناسى به‌ناوبانگى عێراقه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌لیاوى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى نیسانى 2022 له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى كردووه‌، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى پلانى هه‌یه‌ په‌یكه‌ر بۆ 10 ناودار و كه‌سایه‌تى عێراقى دروست بكات.

له‌ لێدوانه‌كه‌دا ئاشكرا كراوه‌، كه‌ له‌نێو ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ محه‌مه‌د مه‌هدى جواهیرى شاعیرى به‌ناوبانگى عێراق و عه‌لى وه‌ردى هه‌ن. له‌ هه‌ولێر ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه‌ په‌یكه‌ر بۆ جه‌واهیرى به‌ناوبانگ دروست كراوه‌، كه‌ دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ كورد به‌هێز بووه‌. به‌ڵام  عه‌لى وه‌ردى یه‌كه‌م جاره‌ په‌یكه‌رى بۆ دروست ده‌كرێت.

عه‌لى وه‌ردى كۆمه‌ڵناسى به‌ناوبانگى عێراق له‌ساڵى 1913 له‌دایكبووه‌ و له‌ ساڵى 1995 كۆچى دوایى كردووه‌، تا ئێستایش كتێبه‌كانى له‌ عێراق پڕخوێنه‌رترینن. وه‌ردى له‌ ژیانى خۆیدا به‌ هۆى ره‌خنه‌كانى له‌ ده‌سه‌ڵات  و كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق رووبه‌ڕووى چه‌ندا ناخۆشى بووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین